ناونیشانی بانەت: ڕشانەوە و گێژبوونی ناو ئوتۆمبێل
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
هەندێ کەس کاتی سواری ئوتۆمبیل دەبن: تووشی ڕشانەوە و گێژبوون دەبن (هەروەها لە کاتی سەفەر بە فڕۆکە یان کەشتی) ئەم حاڵەتە پێ دەوترێت گێژی جووڵە (Motion Sickness)
$نیشانەکانی: پاش جوڵانی ئوتومێلەکە$
1- گێژی و سەر قورس بوون.
2- زۆر بوونی لیک.
3- دڵ تێک هەڵ هاتن و ڕشانەوە.
4- ڕەنگی پێست سپی بوون ، تەنگە نەفەسی ، سەرئێشە.
$هۆکارەکانی:$
تا ئێستا 2022 هۆکارەکانی بە تەواوی نەدۆزراوەتەوە بەڵام پسپۆڕان کۆکن کە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هارمۆنی لەنێوان گوێ ناوەڕاست و چاو ئەو بەشانەی تری جەستە کە لێپرسراون لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لەش.
بۆ نموونە؛ کاتی لە ناو ئوتومبیل پەڕتووکێک دەخوێنیتەوە و ئوتومبیلەکە دەست دەکات بە ڕۆیشتن؛ گوێ ناوەڕاست و پێست و ماسوولکەکان هەستی جوڵە دەگەینە مێشک بەڵام چاوەکانت هەست بە جووڵە ناکەن؛ بۆیەیە هاوسەنگی لەش تێک دەچێت.
$ئەم حاڵەتە بە زۆری ڕوو دەدات لە:$
1- منداڵان و خانمان.
2- بوونی ترس یان قەلەی لە سەفەر.
3- نەبوونی سیستمی هەوا گۆڕی باش لە ناو ئوتۆمبیل.
4- نەبووی توانای بینین لە جامی ئوتۆمبیلەکەوە.
5- سرووشت و جۆری ڕێگای سەفەر.
$شێوازی خۆپاراستن:$
1- دانیشتن لە پێشەوەی ئوتۆمبیل و لە تەنیشت جامەکە.
2- پەڕتووک مەخوێنەرەوە لە ناو ئوتۆمبیل ئەگەر پێشتر تووشی ئەم حاڵەتە بوویت.
3- باشترە سەیری پێشەوەی ڕێگاکە بکەیت و بە ئاسۆیەکی ڕێک بڕوانیت.
4- دوور کەوتنەوە لە خواردنی زۆر و قورس و چەور و ماددە کحولیەکان پێش سەفەر.
5- ئەگەر توانیت جامی ئوتۆمبیلەکە بکەرەوە و هەوای پاک هەڵمژە.
6- ئەگەر چەند جارێک لە ڕابردوو وات لێ هاتووە؛ بۆ ڕێگای دوور و درێژ ڕەنگە پزیشک هەندێ دەرمانت بۆ بنووسێت تا پێش سەفەر بیخوێت.
$شێوازی چارەسەرکردنی:$
1- خواردنی زەنجەبیلی کاڵ پێش سەفەر یان چای زەنجەبیل پێش سەفەر.
2- خواردنی نەعنا یان زەیتی نەعنا یان چای نەعنا پێش سەفەر.
3- دەرزی ئاژنین.
4- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان لە ڕێگە حەپ یان لەزگەی پشت گوێ چوار کاتژمێر پێش سەفەر وەک
Dimenhydrinate (Dramamine) ، Scopolamine (Maldemar) .Promethazine ، Meclizine ، Cyclizine
[1]