سوپاس لالۆ گیان بۆ ئەو پڕییەت لە کوردایەتی
پیاوێکی خاکیی لە سەنگ سەنگیتر
لە دێرزەمانەوە خۆم بە قەرزاری هەڵوێستێکی مەردانەی کاتی پەلامارەکەی
26-12-199326-12-1993 ی سەرمزگەوتی ئیمان دەزانم، دەمویست لە نزیکەوە سوپاسی بکەم، کە زانیم کەمێک باری تەندرووستی باش نەبووە، بە ئەرکم زانی ئەمڕۆ
24-01-202324-01-2023 لە ماڵەکەی خۆیدا لە
هەولێرهەولێر، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە خزمەتیدا بم و کەمێک لەو ڕێزەی لە دڵمدایە بۆی نیشانی بدەم، سەرباری ئەوەیش کە زانیم لەلایەک سەرقاڵی درووستکردن و پێکهێنانی مۆزەخانەیەکی کەلوپەلی کوردەواری و و لەلایەکی تریشەوە خەریکی نووسینی فەرهەنگێکی کوردی کوردییە بەوێنەوە، ئەوەندەی تر لام شیرینتر بوو.
سوپاس لالۆ گیان بۆ ئەو هەموو ماندوو بوونەت، سوپاس بۆ ئەو پڕییەت لە کوردایەتی، سوپاس بۆ میواندارێتییەکەت.
[1]