بارانێکی کەم بایەکی بەتاو ڕائەوەستێنێ.
سرووشت وایە هەموو هێزێک دژە هێزێکی هەیە، هەندێک هێز لە مەیدانە کۆمەڵایەتییەکاندا بەبچووک یان لاواز دەبینرێ بەڵام هەر هێزێک یەک ئاڕاستە و یەکگرتووبێ، دەتوانێت دژەکەی ببەزێنێ. بۆیە لە مەتەڵەکەدا ئاماژەی بە با و باران کردووە، با چەندە بەهێزبێت، بە بارانێکی کەم هیواش دەبێتەوە. [1]