ناونیشانی بابەت: شروبی ئاسن یاخود ڤیتامینەکان دەبێتە ھۆی گۆرینی ڕەنگی ددانەکان؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
دیاردەیەکی باو کە زۆربەی خەلک لای بۆتە پرسیار لە پڕ گۆرینی ڕەنگی ددانەکانە، ئەم حالەتەش بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار لە منداڵاندا ھەستی پێدەکرێ و کاریگەریی یٔەم دەرمانانەیان زیاتر لەسەردەکەوێ ...بۆچی؟!
چونکە ددانی منداڵ لە تەمەنی گەشەکردن و درووست بوونی پێکھاتەکانیدایە و پێویستە بە یٔاگاداری و لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆر دەرمان بۆ بەکاربھێنرێ وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە م ماددانە کاریگەریی خرپیدەبێت لەسەر تەندرووستی جەستە بە گشتی.
لەگەڵ ئەوەی دەرمانەکانی وەک شروب و قەترەی ئاسن و ڤایتامینەکان ئەم کاریگەرییە لاوەکیەیان ھەیە لەسەر ددانەکان بەڵام لە کاتی کەمی ماددەی ئاسن یاخود ڤایتامینەکان کاریگەریی نەرێنی دەردەکەوێ لەسەر ددانەکان و تەواوی جەستە و ددانەکان پێکهاتەیان لاواز دەبێ و بەرەو گۆرانی ڕەنگ دەچن بۆیە ناچارین ئەم ماددانە بەکار بھێنین بە ڕێژەیەکی تەندرووست و پێویست کە پزیشک ڕێژەکەی دیاری دەکات بۆ ئەوەی ئەم کاریگەرییە خراپەی گۆرانی ڕەنگی ددانەکان و خراپبوونیان کەم بکەینەوە ، دەکرێ چەند ڕێگایەکی خۆپارێزی بەکاربھێنین.
$رێگاکانی خۆ پارێزی چین؟$
1- دەتوانرێ قەسەب بۆ خواردنەوەی شروبی یٔاسن وڤایتامینەکان و دەرمانەکانی ھاوشێوەی بەکاربھێنرێت تاکو بەر ڕووی ددانەکان نەکەوێ و زیانیان پێ نەگات و تێک نەچن.
2- دەکرێ دوای پێدانی یٔەو دەرمانانە، ڕاستەو خۆ ددانەکان بشۆردرێن و ڕووی ددانەکان پاک بکەیتەوە بۆ ئەوەی یٔەم دەرمانانە بەسەر ڕووی ددانەکان نەمێنێتەوە.
3- سرنجی تایبەت بە پێدانی دەرمان هەیە لە دەرمانخانەکان و دەتوانرێ بەکاربهێنرێ.
$چارەسەرەکان چین؟$
ددان شۆردن لە ماڵەوە بە فڵچەی ئاسایی وهەویری ددان ئەگەر ئەمە کاریگەریی نەبوو و ڕەنگەکە لانەچوو، پێویستە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت و لای ئەو ددانەکان پاک بکەیتەوە و ڕەنگەکەی لاببەیت. [1]