باری لار، قەت ناگاتە هەواران.
باری لار مەبەست لەو بارەیە کە دەخریتە سەر پشتی وڵاخ، گەر کەسی شارەزا بارەکە لێنەنێ، بێگومان هاوسەنگ نابێت و خوار دەبێت، لەکاتی ڕۆشتنی وڵاخەکەدا بارەکە دەخزێ و دەکەوێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسی خوار و فێلاوییە لە ئیش و کاردا، چونکە لەکاردا تەموومژاوین و تەواو ڕوون نین، کەس ناتوانێت تاسەر لەگەڵیان بێت. [1]