بار لە بارخانە نییە و نێرەکەریش نایکێشێ.
بەرخانە: بەشوێنێک دەوترێ کە باری زۆری یەک لەسەریەکی تیادانرابێت. (فەرهەنگی خاڵ) بەشتێک دەوترێ کە دەنگوباسێکی زل یان پڕۆپاگندەیەکی گەورەی بۆ بکرێت و هیچیشی دیارنەبێت. واتە: هەندێک خەڵک هەن شت زۆر لە قەبارەی خۆی گەورەتر پیشاندەدەن بەڵام لە ڕاستیدا وانییە. [1]