باری گەورە، حوشتر ئەیبا.
لە بنەماڵە و خێزاندا هەتا پیاو بەتەمەنتر بێت، ئەرکی سەرشانی قوورستر دەبێت چونکە بەرپرسیارییەتی هەموو ئەندامانی بنەماڵە و خێزانی دەکەویتەسەرشان، واتە: ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن کاریان گرانە. بۆیە لە پەندەکەدا پیاوی دنیادیدە و گەورە کە باری شانی گرانە بە حوشتر چووێنراوە چونکە حوشتر توانای هەڵگرتنی باری زۆرە. [1]