بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە
بەغدابەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری ئێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا
خالید شوانیخالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێندراوەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکترکردنی ژوورە هاوبەشە سەربازییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری جەختیلێکرایەوە.
لەبەرانبەردا بافڵ تاڵەبانی ستایشی هێزە نیشتمانییەکانی کرد لەبەرانبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و ڕایگەیاند، بەردەوامی و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا فاکتەرێکی گرنگی پاراستنی ئارامییە و دەتوانین ڕێگە لەهەر مەرامێک بگرین کە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەکەمان تێکبدات.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 679 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!