ناو: کەریم
ناوی باوک: باپیر محەمەد ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ساڵی شەهیدبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دەربەندۆک# ی شارەدێی هەریر
شوێنی شەهیدبوون: بناری چیای بەنی شارەدێی #هەریر#
$ژیاننامە$
کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد، لە ساڵی 1935 لە گوندی دەربەندۆکی سەربە شارەدێی هەریر لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە و خاوەنی کوڕ و کچێک بووە، لە ساڵی 1966 لە بناری بەنی هەریر شەهید بووە.
خەباتنامە
کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد، لە ساڵی 1959 لە ڕێگەی غەفور عەزیزەوە پەیوەندی بە ناوچەی #شەقڵاوە# ی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە دەکات، هەر لەگەڵ ناوبراو لە ساڵی 1961 بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچنە شارەدێی #کۆیە#. کەریم باپیر بەهۆی خوێندەوارییەکەى سەرقاڵی کاری ڕێکخستنی ناو شار دەبێت و لە هەمانکاتدا بۆ چەند چالاکییەک چەکی هەڵگرتووە.
لە ساڵی 1966 چالاکییەک ئەنجام دەدات و دەیەوێت بۆ چەند شەوێک بچێتە بەنی هەریر تا دۆخەکە هێور دەبێتەوە، بەڵام لە ڕێگەدا دەکەوێتە بۆسەی سەربازانی ڕژێم و شەهید دەبێت. [1]