$ڕۆژاوا سەرچاوەی گەندەڵیەکان$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
باسێک بە بەڵگە و زانیاری سیاسی و ئابووریەوە
لە پەراوێزی کەشف بوونی گەندەڵیەکانی یوکرایندا
لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوودا گەندەڵیەکی لە ڕادە بەدەر لە ئۆکرانیا کەشف بوو. گەندەڵی هەرچەندە یەکێکە لە ڕەگەزە دیار و پێکهێنەرەکانی سیستەمی سەرمایەداری بەڵام ئەم گەندەڵیەی یوکراین گەندەڵیەکە کە لە مێژووی هیچ وڵاتێکی ڕۆژاوادا بوونی نەبووە چونکە هەرچی دام و دەزگا و کەسێتیە سیاسی و حکومیەکان هەیە وەک وەزیر و گزیر و بەڕێوەبەر ەکان و جێگرەکانیان و ..هتد تێوەگلاون بۆیە یەک لە دوای یەک نامەی وازهێنانی خۆیان ڕادەگەێنن یاخود فەسڵ دەکرێن. هەمووشیان لەلایەن زیلینسکی سەرۆکی وڵاتەوە دەردەکرین لە کاتێکدا زیلینسکی خۆی گەندەڵترین کەسی ئەو وڵاتەیە. بۆ نموونە میدیای ڕۆژاواییەکان خۆیان پیشانیاندا کە ژنەکەی زیلینسکی لە بازارە گرانبەهاکانی ڕۆژاوا بە سەدان و هەزاران دۆلار خەرج دەکات و خودی زیلینسکی کە ئەکتەرێکی کۆمیدی بوو ئێستا بۆتە ملیۆنەری وڵات. نەک هەر بەرپرسەر سەربازیەکانی تر بەڵکوو وەرزشی و پەروەردەییەکانیش بە هەمان شێوە بوونەتە ملیۆنێر بەم چەند مانگە. سەرچآوەی ئە هەواڵانە میدیا غەربیەکان خۆیانن کە لەم یەک دوو ڕۆژەدا باس دەکرێن. دیارە یوکراین وەک هەر وڵاتێکی تر گەندەڵی تیدا بووە بەڵام لە ساڵی 2014 ەوە کە لایەنگرە ڕۆژاواییەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست وڵاتەکە زۆر بە خراپی ڕۆ چووە گەندەڵیەوە هەر لە کۆمپانیا ئەمریکی و بەریتانیەکانەوە کە تۆوەکەیان ڕشت تاکو کەسێتی ئەمریکاییەکانی وەک کورەکەی جۆو بایدن، هەنتەر بایدن و ئەوانی تر. گەر ئاماژە بە کوردستانی خۆشمان بدەین ئەوا ئەو ماستەر و دکتۆرا و پاسپۆرتانەی لەم شەش حەوت شاڵەی دواییدا لە یوکراین وەردەگیران باشترین نموونەی گەندەڵکاریە لەو وڵاتەدا.
ئەم ڕووداوی گەندەڵیەی یوکراین کە دوێنی و پیرێکە لە مدیای غەربیەوە بڵاوبۆیەوە سەرچاوەکەی ڕۆژاوایە. بەڵگە و زانیاریت دەوێ؟ فەرموو:
لە دوای ڕوخانی یەکێتی سوۆڤیەتەوە واتە لە اموەی سێ دەیەی ڕابردووەوە تاکو ئێستا ڕۆژاوا بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان بۆ نموونە شەڕ، دەستیوەردان، فشاردانان تەنانەت پشتیوانیش ڕووی لە هەر وڵاتێک کردبێ، جگە لە کاراساتباریە سیاسییەکان، گەندەڵی بۆتە مۆرکێکی دەوڵەتی و حکومی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و هونەری و ئەدەبی و تەندرووستی و وەرزشی و ئایینی ئەو شوێنە. گەندەڵی بەو ئاستەی کە لە کەسێتی و دزگا باڵاکانی وڵاتدا بەرجەستە بووە هەناردەیەکی ڕۆژاوایە و مەبەستەکەش لێی زیاتر وێرانکردنی ئەو وڵاتانەیە. سەیری یوگسلافیای پێشوو بکەن کە ئێستا بۆتە حەوت وڵات وەک سربیا و کرواتیا و بۆسنە و ..هتد، ئەفغانستان لە 2001 ەوە، ئێراق لە 2003 ەوە، لیبیا و تونس و سووریا و یەمەن لە 2010 ەوە. ئەم وڵاتانە ڕاستەوخۆ ڕۆژاوا تەداخولی کردووە؛ بەڵام وڵاتانی وەک یۆنان و میسر و پاکستان و هەندێ وڵاتی ئەمریکای لاتین و ئەفریقیش بە نموونە لە ڕێگەی دەستێوەردانی سیاسی یاخود ماڵیەوە گەندەڵیان بووە بە مڵۆزیک و لە گەردنی هەموو ماسوولکەیەکی ئەو وڵاتانە ئاڵاوە بە پلەیەک کە چاکبوونی مەحاڵ بێت.
ئەو کاراکتەرە سیاسیانەی هاتوونەتە سەر حوکم و پشتیوانی ڕەهای غەربیان لە پشتە لەو وڵاتانەی ئاماژەم پیدان هەموویان ئەکتەری سیاسی سەر بە ئەوروپا و ئەمریکان و ڕاستەوخۆ ئاڕاستە دەکرێن کە سامانی وڵات بە هەدەر بدرێت. ئەو کاراکتەرە بێ ئاستانە دەهێنن کە زۆر ئاسان کۆنترۆڵ بکرێن کە یان ئەڵقە لەگوێی ڕاستەوخۆی خۆیانە یاخود لەو بازنەیەدا دەخولێتەوە کە ئەوان درووستیان کردووە بۆ حوکم و بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە. بۆ نموونە مەجلیسی حوکمی ئێراق و ئەفغانی و یۆکرانی و بۆسنی و هتد.. سەراپایان پاسپۆرت و شەهادەی زانکۆیی وەک ماستەر و دکتۆرای ڕۆژاوایان لە باخەڵدایە. ئەم گەندەڵیە دەبێتە زنجیرەیەک و شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناو سەرۆک و سەرکردەی حزبەکانیش کە هەموو ئەوانە گەندەڵ دەکەن یاخود گەندەڵکارەکان دەهێننە ناوخۆیانەوە و پۆستیان دەدەنێ تاکو کاراکەتەری بەهێزی سیاسی درووست نەبێ و گەر هەشبێ ئەوا چاوشؤڕ یان بێ دەنگی بکەن.
لەگەڵ ئەوەی ئامارەکانی ڕۆژاوا هەردەم وڵاتانی تر بەتایبەت ئاسیایی و لاتینی و ڕۆژهەڵاتی نێوەآرست و ئەفریقیەکان و ڕوسیا لە پێشی پێشەوەی وڵاتانی گەندەڵ بە ژمار ەدادەنێن بەڵام کارنامە سیاسییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا لە جیهاندا ئەوە دەردەخەن کە ئەمان سەرجاوەی گەندەڵی دنیای ئیستەن.
بە دانپێدانانی کریستیان لاگارد سەرۆکی بانکی سەنتراڵی ئەوروپایە دەڵێ ئامانج لە قەرزدان بە وڵاتان دەستیوەردانی سیاسی و ئابووریە لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتانەدا. هەموو لێکۆڵینەوە سیاسی وئەکادیمی و ئابووریەکان ئەوە دەڵێن و خودی کەسێتی دەوڵەتمەداریەکان دەڵێن کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) و بانکی سەنتراڵی ئەوروپا (ECB) و بانکی جیهانی (WB) کەرەستە نەرمەکانی دەستیوەردانی وڵاتانی جیهانە. ئەم سێ دەزگایە قەرز دەدات بە وڵاتان بەڵام بە مەرج. دیارە خۆیان پێشتر لە ڕێگەی دەزگا ئەمنی و نهێنی و سیاسی و سەربازیەکانیانەوە کێشە و گرفتی ئابووری و ئاریشەی دارای گەورە درووست دەکەن و وڵاتانیش مەجبور دەکەن داوای قەرزیان بکەن. قەرزەکە بە مەرجە. یەکێک لەو مەرجانە هەژاری کردنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەیە بەوەی بە حکومەتەکانیان دەڵێن دەبێ هەرچی خزمەتگوزاری و موچە و یارمەتیی دارای خەڵکی هەیە کەمی بکەیتەوە تاکو ئەو قەرزانە و زیادەکەی دەدیتەوە. لێرەوەیە کە شڵەژانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا درووست دەبێ. لە دەیا یەکی یاخود لە سەدا یەکی ئەو وڵاتانەی قەرزیان وەرگرتووە لەو سێ دەزگا مالیە توانیویانە ئارامی ئابووری وڵات ڕابگرن بەڵام هەر وڕکیان پێگرتوون. ئەو سێ دەزگایە بوونەتە سەرچآوەی گەندەڵی چونکە لێ پرسینەوەی زۆر لە کاربەدەست و دەسەڵاتدارەکانی وڵات ناکرێ کە دەبن بە ملیۆنێر لەو کاتانەی قەرز وەردەگرن بەڵام پیداگیری ڕەها دەکرێ لەوەی قوتی خەڵک کەم بکرێتەوە وەک چێن و توێژە هەژارەکانی وەک کرێکاران و زەحمەتکێشان و کارمەند و مامۆستا و ..هتد.
دیارە لە خودی وڵاتانی ڕۆژاوا گەندەڵی گەر سیستەمی ژیان نەبێت وەک لە وڵاتانی ئێمە وەهایە ئەوا گەندەڵی دیاردەیەک و مەسەلەیەکی ئەوەندە زیندووە کە هەڵبژاردن نییە یەکتری پێ ڕسوا نەکەن یاخود حکومەت نییە چ سەرۆک و چ سەرۆک وەزیرانەکەی و وەزیرەکانی و ئەندامپەڕڵەمانەکانی لە گەندەڵیەوە نەگلێن. هیچ کابینەیەکەی حکومی وڵاتانی ڕۆژاوا بێ گەندەڵی تێپەڕی نەکردووە و ئەوەئ سەیرە هیچ یەکێک لەو گەندەڵکارانە نەگیران و نە درانە دادگا بەڵام خەڵژی ئاسایی لەسەر چەندان دۆلارێک لێ پێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت بۆ چەندان ڕۆژ و مانگ و ساڵیش. گەندەڵیەکانی ئەم دواییانەی ناو پەڕڵەمانی یەکێتی ئەوروپا لەلایەن قەتەرەوە و فایلە داراییەکانی هەموو دەوڵەمەندەکانی دنیای غەرب بە سیاسی و مەلیک و وەرزەشەوان و ئایینی و هونەریەوە لە ژیر ناوی فایلەکانی پانامادا کە ساڵی 2016 کەشف بوو ئەو ڕاستیە تەئکید دەکەنەوە کە ڕۆژاوا سەرچاوەی گەندەڵیە.
لە یەکێک لە فیلمەکانی هۆڵیوودی خۆیاندا لەوانە فیلمی سندباد کە دوو ساڵی لەمەوپێش دەرچوو. لە یەکێک لە گفتوگۆکاندا کابرای جێگری وەزیر وەک بڵێی وانەیەکی سندبادی کوڕە هەژار بدات دەلێت: سێوێک ببەیت دەبی بە دز بەڵای وڵات بدزە دەبی بە سەرۆک و سەرداری وڵات.
بۆیە ئەوە کاری ڕێکەوت نییە یاخود تایبەت بە جێگەیەکی دیاریکراو نییە کە هەموو ئەو وڵاتانەی غەرب دەستی تێوەرداون گەندەڵی بۆتە فۆرمێکی گشتگیر و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پڕ دەکرێتەوە و تەنیا زەرەرمەندیش هاووڵاتیانی ئاسایی و خودی وڵاتەکەیە و ئامانج لێی وێرانکردنی وڵات و کۆنترۆڵکردنێتی لە هەموو ڕوویەکەوە.
[1]