ناونیشانی بابەت: سوودی فلۆراید چییە بۆ ددانی منداڵ؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
زۆر جا دایکان و باوکان دەپرسن ھیچ ڕێگایەک ھەیە ددانی منداڵەکانمان بەھێز بکات یاخود ھیچ ڕێگەیەک ھەیە ددانەکانیان بپارێزێ لە کلۆربوون؟
بەکارھێنانی فلۆراید یەکێکە لە ڕێگاکانی پاراستن وبۆ بەھێزبوونی ددانی منداڵان بەکاردێ.
مندالان تا تەمەنی سەروو شەش ساڵی دەبێت دایک و باوکان ددانیان بۆ بشۆن و ڕێژەیەکی زۆر کەم ھەویری ددانیان بۆ بخەنە سەر فڵچەکانیان (ئەوەندەی دنکە برنجێک) ھەویری ددانیان بۆ لەسەر فلچە دابنێن و فێریان بکەن چۆن ددانیان بشۆن و پێیان بلێن بە ھیچ جۆرێ ھەویری ددان نابێ قوت بدەن و پێویستە تفی بکەنەوە.
$رێگاکانی وەرگرتنی فلۆراید چین؟$
1-فلۆراید بە شێوەیەکی سرووشتی لە پێکھاتەی ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا ھەیە و دەگاتە جەستە
فلۆراید پێکھاتەی ددان بەھێز دەکات و ددان دەپارێزێ لە کلۆربوون.
2- یەکێکی تر لە ڕێگاکانی وەرگرتنی فلۆراید شۆردنی ددانەکانە بەو ھەویری ددانانەی کە ڕێژەیەکی تەندرووست و پێویست فلۆرایدیان تێدایە.
3- ڕێگایەکەی تر دانان و پێدانی ڕێژەیەکی باش فلۆرایدە بە ددانی مندالەکانتان کە لەلایەن پزیشکی ددان یٔەنجام دەدرێ و چەند ڕێگایەک ھەیە دەتوانرێ بە کاربھێنرێت و یٔەم چارەسەرەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو ددانی مندالەکەت بەھێز دەکات و لە کلۆربوون دەیانپارێزێت.
4- مندالان لە تەمەنی سێ ساڵیەوە دەتوانرێ ھەویری ددانیان بۆ بەکاربھێنرێ.
5- پێویستە ھەویری ددانی تایبەت بە مندالان بۆ مندالان بەکاربھێنرێ کە ڕێژەیەکی کەمتر فلۆرایدی تێدایە بە بەراورد بە و ھەویری ددانانەی تر ئەویش لەبەر ئەم ھۆکارانە.
1- مندال زۆرکات برێک ھەویری ددان قوت دەدات و ھەمووی تف ناکاتەوە دەرەوەی دەم ئەمەش زیانی ھەیە بۆ جەستە.
2- یاخود برێکی زۆر فلۆراید دووبارە دەبێتە ھۆی تێکچوونی ڕەنگی ددانی مندالەکان.
لە خوار تەمەنی سێ سالیەوە دەتوانرێ ئەو ھەویری ددانانە بۆ مندال بە کاربھێنرێ کە سرووشتی و بێزیانن و
زۆر گرینگە منداڵان بە شێوەیەکی درووست فێری ددان شۆردن بکرێن و فێریان بکەن بە ھیچ شێوەیەک ھەویری ددان نابێ قوت بدەن بۆ ئەوەی زیان بە گەدە و ڕیخۆلەیان نەگات و تەندرووست بن
قوتدان برێکی زۆر فلۆراید دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی گەدە و مەترسیدارە.
فلۆراید دەتوانێ کلۆری ددان لە سەرەتای درووستبوونیدا بوەستێنێ و ددانەکان بپارێزێ لە خراپ بوون. [1]