ناونیشانی بابەت: ئایا کەسێک قەستەرە و شەبەکەی دڵی بۆ کرابێ ئەتوانرێ چی ئیشێکی ددانی بۆ بکرێ؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
زۆربەی ئیشەکانی ددان ئەتوانرێ بۆ ئەو نەخۆشانە بکرێن وەکوو پاک کردنەوەی ددان، پڕ کردنەوەی ددان، دەمار بڕین.
بەڵام ھەڵکێشانی ددان و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان لە ماوەی ساڵی یەکەمی دوای قەستەرەو شەبەکە ناتوانرێ ئەنجام بدرێ!
$بۆچی؟$
1- چونکە پێویستە 72 کاتژمێر لە پێش و پاشی ھەڵکێشان یان ھەر نەشتەرگەرییەکی دەم و ددان ھەموو ئەو دەرمانانە بوەستێنرێن کەخوێن شل ئەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی خوێنبەربوون.
2- لەبەر ئەوەی ئەو نەخۆشانەی قەستەرەوە و شەبەکەیان بۆ کراوە لەسەر دوو جۆر دەرمانی خوێن شل کردنەوەن (ئەسپرین لەگەڵ پلاڤیکس یان تیکاگریلۆر) وە ئەو دەرمانانەش ناتوانرێ لەماوەی ساڵی یەکەمی دوای قەستەرەو شەبەکە بەھیچ شێوەیەک بوەستێنرێن چونکە ئەگەری زۆرە شەبەکەکەیان بگیرێتەوە، بۆیە لەو حاڵەتەیا نەشتەرگەری یان ھەڵکێشانی ددانەکان دەبێ دوا بخرێن تا یەک ساڵ بەسەر قەستەرەو باڵۆنەکە تێپەڕ ئەبێ. (مەگەر حاڵەتەکە زۆر زەروور بێتوئەویشبە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ) .
3- ئامۆژگاری:زۆر پێویستە ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 40 ساڵە لانی کەم 6 مانگ جارێک پشکنین بۆ دەم و ددانەکانیان ئەنجام بدەن چونکە لەو تەمەنەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێ. [1]