ناونیشانی بابەت: بۆچی ددانم زوو کلس و ڕەنگ دەگرێ؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
- زۆر کەس ئەم پرسیارەی لە مێشکدایە و دەلێ بەردەوام ددانم دەشۆم و زۆر گرینگیان پێدەدەم بەڵام سەرەرای ئەوەش ڕەنگیان زەردە یاخود کلس دەگرن!
- سەرەتا دەبێ بزانیت زەردی و تاریکی ڕەنگی ددان زۆر کات بۆماوەییە و لە بنەرەتەوە وایە و بە شۆردن ڕەنگی ناگۆرێ و تەنھا چارەسەر ئەوەیە لەیزەری سپیکردنەوەی ددانی بۆ بکەیت یاخود کیفی جوانکاری بۆ بکەیت.
- بەڵام زۆربەی حالەتەکانی گۆرانی ڕەنگی ددانەکان و زوو درووستبوونی کلس ھۆکاری دەرەکین و لە گرینگیپێنەدان و ئیھمالیەوە سەرچاوە دەگرن.
$ھۆکارەکان چین؟$
1- زۆر خواردنی جگەرە و چا و قاوە.
2- شۆردنی ددان بەشێوەیەکی ھەڵە.
زۆرکەس دەلێ ددانم ھەموو ڕۆژێک دووجار دەیشۆم ..بەڵام کە لێی دەپرسی چۆن دەیشۆی دەبینیت بە شێوەێەکی ھەڵە دەیشوات و زۆر بەپەلە پەل دەیکات و ددانەکان پاک ناکاتەوە بە تەواوی.
3- لیکی کەسەکەش دەور دەبینێ و ھەندێ کەس لیکی خەستە و یاخود لیکی کەمە و دەمی وشکە ئەم کەسانە زیاتر ددانیان کلس درووست دەکات.
$ھۆکارەکانی خەستی لیک$
1- چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک:
یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرە تیشکییەکان کە بۆ تووشبوانی شێرپەنجەی سەر و مل بەکاردێن خەستبوونەوەی لیکە.
2- وشکبوونەوە:
یەکێک لە نیشانەکانی وشکبوونەوە بریتییە لە خەستبوونەوەی لیک.
3- گیران و تەسکبوونەوەی بۆری لیکە ڕژێنەکان.
4-کاریگەریی لاوەکی دەرمان:
ھەندێک جۆر دەرمان ھەیە دوای بەکارھێنانیان ئەبنە ھۆی خەستبوونەوەی لیک.
5- تێکچوون و گرفتی لیکە ڕژێنەکان بەھۆی وەرەم یاخود لەکاتی نەشتەرگەری.
$چارەسەریی خەستی لیک$
1- ڕۆژانە خواردنەوەی 10 کوپ ئاو.
2- کەمتر خواردنی خۆراکە چڕەکان وەکوو چەرەسات و خواردنی خۆراکە شێدارەکان.
3- وازھێنان یان کەمکردنەوەی جگەرەکێشان
ھەندێک جار گرفتی خەستی لیک بەو ڕێنماییەنەش چارەسەر نابێ بۆیە پزیشک دوای دەستنیشان کردنی ھۆکارەکە چارەسەری ترت بۆ دادەنێ وەکوو:
- چارەسەر کردنی گیرانی بۆری لیکەڕژێن بە نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەرد یان گرێ لە بۆری لیکە ڕژێنەکە.
-بەکارھێنانی چەن جۆرێک دەرمان وەکوو (پایلۆکارپین یاخود سەڵاجین و سێڤیمێڵین) بۆ شلکردنەوە یاخود ڕوونکردنەوەی لیک.
- گۆڕینی ئەو دەرمانەی کە بوەتە ھۆی خەستبوونەوەی لیک بۆ جۆرێکی تر لەلایەن پزیشکەوە. [1]