ناونیشانی بابەت: کاتێک منداڵێک لە ماڵ یان قوتابخانە یان کاتی یاری کردن بەربۆوە و ددانی کەوت لەو کاتەدا چی بکەین؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
ئەگەر منداڵەکە خوار تەمەن شەش ساڵ بوو دەست بخە سەرشوێنی ددانە کەوتوەکە و ھەوڵبدە ئازارەکەی کەم بکەیتەوه.
ئەگەر منداڵەکە سەروو 6 ساڵ بوو ددانە ھەمیشەیەکانی ھاتبوو و ئەو ددانەی کەوتبوو ھەمشەیی بوو ، ئەوا پێویستە تۆ:
1- ڕاستەوخۆ ددانەکە ھەڵ بگرەوە و دەست مەدە لە ڕەگی ددانەکە.
2- پێویستە ددانەکە بیپارێزیت لە وشکبوونەوە:
- ددانەکە ھەڵبگرەو لە ناو شیردا (شیرەکە گەرم نەبێ و سرووشتی بێ)
- گەر ئەوەت دەست نەکەوت لە ناو normal saline (مغەزی) ھەڵی بگرە.
- ئەگەر ئەوەش نەبوو پەرداخێک بێنەو داوا لە منداڵەکە بکە تف بکاتە ناو پەرداخەکە و پاشان ددانەکەی بخە ناو.
- دەتوانرێ لەناو دەمی منداڵەکەش ھەڵبگیرێ بەڵام ترسی ئەوە ھەیە قوتی بدات.
3- پاشان بە زووترین کات بیگەیەنە لای پزیشکی ددان لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا و لەوێ دەتوانرێ ددانەکەی بۆ دابنرێتەوە.
$تێبینی$
دەتوانرێ ڕاستەوخۆ دوای کەوتنی ددانەکە ، ددانەکە بخرێتەوە شوێنی خۆی بەڵام واباشترە بگەیەنرێتە لای پزیشکی ددان ، چونکە ئەگەری ئەوە ھەیە بە خواری بۆی دابنرێتەوە یاخود لە بەرزوو نزمی موشکیلەی ھەبێت و نەچوبێتەوە جێگای خۆی!
بەڵام ئەگەرر لە جێگایەک بویت گەیشتن بە دکتۆر قورس بوو و کاتێکی زۆری ویست ، ھەوڵبدە بەشێوەیەکی ڕێک ددانەکەی بۆ دابنێیەوە.
ددانی شیری پێویست ناکات دابنرێتەوە. [1]