پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی زمانی کوردی لە ڕوانگەی واتاسازیی زانینییەوە
ناونیشانی پەرتووک: شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی زمانی کوردی لە ڕوانگەی واتاسازیی زانینییەوە
ناوی نووسەر: دلاوەر شوکری باپیر
شوێنی چاپ: سۆران
دەزگای پەخش: کۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی
شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی زمانی کوردی لە ڕوانگەی واتاسازیی زانینییەوە
قەڵای هەولێر 02
ناوی کارە هونەرییەکە: قەڵای هەولێر
ناوی هونەرمەند: محەمەد ئیسماعیل
ساڵی درووستکردن: 2017
قەبارەی تابلۆکە: 70×50 سانتیمەتر
ئەم تابلۆیە بە کەرستەی قاوە لەسەر کانڤاس کێشراوە. [1]
قەڵای هەولێر 02
گۆرانی ئای زۆزان زۆزان بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی، ساڵی 2005
ڤیدیۆ: گۆرانی ئای زۆزان زۆزان بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی.
ساڵی تۆمارکردن: 2005
کەناڵی: کوردسات
شوێن: سلێمانی
[1]
گۆرانی ئای زۆزان زۆزان بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی، ساڵی 2005
گۆرانی با بچینە ناو شلێران بە دەنگی ناسری ڕەزازی، ساڵی 1998
ڤیدیۆ: گۆرانی با بچینە ناو شلێران بە دەنگی ناسری ڕەزازی.
ساڵی تۆمارکردن: 1998
کەناڵی: Med TV
[1]
گۆرانی با بچینە ناو شلێران بە دەنگی ناسری ڕەزازی، ساڵی 1998
گۆرانی چەند بەناز دەڕوا بە دەنگی مەرزییە فەریقی، ساڵی 1998
ڤیدیۆ: گۆرانی چەند بەناز دەڕوا بە دەنگی مەرزییە فەریقی.
ساڵی تۆمارکردن: 1998
کەناڵی: Med TV
[1]
گۆرانی چەند بەناز دەڕوا بە دەنگی مەرزییە فەریقی، ساڵی 1998
گۆرانی کراس ڕەشێ بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی، ساڵی 1998
ڤیدیۆ: گۆرانی کراس ڕەشێ بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی.
مەقام: ساقی گوزەرا شەو
گۆرانی: کراس ڕەشێ
ساڵی تۆمارکردن: 1998
کەناڵی: Med TV
[1]
گۆرانی کراس ڕەشێ بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی، ساڵی 1998
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
ناونیشانی پەرتووک: کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
ناوی نووسەر: سارای پایز
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
کومێدیای مرۆڤایەتی
ناونیشانی پەرتووک: کۆمێدیای مرۆڤایەتی؛ دوشێس دولانژێ
ناوی نووسەر: ئونورە دو بالزاک
ناوی وەرگێڕ: ھەڵمەت عوسمان و سەنگەر نازم
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
کومێدیای مرۆڤایەتی
بەند و نەی
ناونیشانی پەرتووک: بەند و نەی
ناوی نووسەر: فواد عوسمان (Fuad Osman Kalhuri (Fuad))
جۆری وەشان: دیجیتاڵ. [1]
بەند و نەی
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ئامار
بابەت 481,584
وێنە 98,728
پەرتووک PDF 17,783
فایلی پەیوەندیدار 83,741
ڤیدیۆ 1,052
میوانی ئامادە 27
ئەمڕۆ 5,916
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
شوێنەوار و کۆنینە
منارەی چۆلی
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەر...
ژیاننامە
ئازاد تۆفیق خەیات
ژیاننامە
عومەری پوتێ
کورتەباس
شەریفی شمشاڵژەن و قەمەرناز
خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 01
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 01

خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 01
خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم) ی داستان بەرزان 01
#بەیان سەلمان#

داستان بەرزان، یەکێکە لە دەنگە گەنجەکانی لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ چەندین شاعیری لاوی تر، ژن و پیاو، جێی ڕستەی شیعرییان دیارە. چ بە تەحەدداکردن، چ بە سۆز، چ بە یاخیبوون، یاخود بەرەوڕووبوونەوەی خود و بوون، وەک فاکتەرێکی بنەڕەتی بتوانن لێیەوە دەنگیان بەرزبکەنەوە. شیعر هەمیشە بوارێک بووە و دەبێت بۆ دەنگ ناسینەوە. داستان بەرزان لەپاڵ دەنگەکانی تردا، بە هەڵبژاردنی وشەی تایبەت، تایبەتمەندێتی شیعریی خۆی لە ئەدەبی کوردیدا جێکردۆتەوە. سەرجەم شیعرەکانی ئەم دیوانەی داستان بەرزان، پێداگرییە لەسەر خواستێکی خۆسەپاندن بەنێوەندی جۆرە هەڵگەڕانەوەیەک لە دژی یاسا و ڕێسای باو و نەریت. هەڵبژاردنی وشەکانی هیچیان بەخۆڕایی لێرەنین. ''من، خۆمی شاعیر''ی شاعیر گەمەیەک بەچەمکی: من، خۆم، ئەوان، دەکات بۆ ئەوەی لەناو هاودژیی و ناکۆکی و نەگونجان و شکاندنی ڕیتمەکاندا بتوانێت شیعرەکانی بەشێوەیەکی نوێ پێشکەش بکات.
ئەم نووسینە تەنیا خوێندنەوەیەکە بۆ شیعری ''من ئۆرژیناڵم'' کە دیوانە شیعرییەکەیشی هەمان ناونیشانی هەڵگرتووە و ئەم کۆمەڵە شیعرەی لەخۆگرتووە''مەترسی داستان بەرزان''، ''من ئۆرژیناڵم''، ''من دەستی دووم''، ''من ڕیسایکلینم''، ''من بەجێهێڵدراوم، یان سوپاس بۆ ئەو ژیانەی کە بە شایستەمی دەزانیت!''، ''من دۆزەخم''، ''من نیگەران بم یاخود شاد/ پەڕەی گوڵەکان هەر دەوەرێن''، ''شەبەق یان شەفەق''، ''سەربازێکی هەڵهاتوو کە پەیوەندی دەکاتەوە بەڕیزەکانی ژیانەوە''، ''لە هەر کوێوە کە دەخوازیت لە دڵەوە نەبێت''، ''لەیلای من، یان، لەیلا لە پۆستمۆدێرنەدا''، ''من پەرجووم''، ''چۆڵە لەبەرچاوم ئەم دونیایە''، ''شیعری خاو، یان''.
دەکرێ دیوانەکە بکەینە دووبەش: بەشی یەکەم، بەکارهێنانی ''من''ی تێدا دێتە پێشێ. کە شیعرەکانی لایەنگری پرسیاری خودی ''من''ی شاعیرە بەرانبەر بە ئەوانیتر. لێرەدا لە دووبەرەی جەنگین، جەنگی ''خۆم''ی شاعیر و جەنگی ''ئەوان'' ، ''من ئۆرژیناڵم''، ''من دەستی دووم''، ''من ڕیسایکلینم''. ئەم شیعرانە لەناو کۆمەڵێ زاراوەی ''خۆ سواندن'' بەکارهێنراوە. زۆربەی کات شاعیران بەگشتی پەنا بۆ بەمرۆڤکردنی سرووشت و کۆمەڵێ شت دەبەن بۆ گەیشتن بەئامانجی شیعرییەت. لەم شیعرانەدا شاعیر خۆی دەکاتە دەستی دوو و ڕیسایکل، واتە دووبارە فابریک کراوەتەوە و بەکارهاتووە. ئەم بەکارهێنانە تەواوکەری ئەو بەشەی دووەمە کە پرسیاری بوون تێیاندا کراوە لە ڕووی فۆرمەوە، ئەم بەشەیان لە شیعرەکان بەشێوەیەک داڕێژراون کە بچنەپاڵ ناوەرۆکەکانیان. لە شیکردنەوەی ''من ئۆریژیناڵم'' ئەم مەبەستە ڕوون دەکەینەوە.
بەشەکەی دووەمیان: دەچنە ناو پرسیاری وجودی و بێهودەیی ئیشق و بوونی شاعیر: ''من بەجێهێڵدراوم، یان سوپاس بۆ ئەو ژیانەی کە بە شایستەمی دەزانیت!''، ''من دۆزەخم''، ''من نیگەران بم یاخود شاد/ پەڕەی گوڵەکان هەر دەوەرێن''، ''شەبەق یان شەفەق''، ''سەربازێکی هەڵهاتوو کە پەیوەندی دەکاتەوە بەڕیزەکانی ژیانەوە''، ''لە هەر کوێوە کە دەخوازیت لە دڵەوە نەبێت''، ''لەیلای من، یان، لەیلا لە پۆستمۆدێرنەدا''، ''چۆڵە لەبەرچاوم ئەم دونیایە''، ''شیعری خاو، یان''.
لەو بەشەی دووەمدا، کۆمەڵێ زاراوە بەکارهاتووە، هەمووی لە دەوری مێتافۆر و واتای بێهودەییە. لە شیعری ''من دۆزخەم'' یەکەسەر بەم ڕستەیە دەستپێدەکات: ''من خۆمێکی ڕەنج بەخەسارم هەیە...''، ئەم خۆمە لێرەدا جێی کەسێک دەگرێتەوە، خۆی دەبێتە خۆی و بێ مانایی ئەو دۆخەش پێدەزانێت هەر بۆیە بە ڕەنج خەسار دایدەنێت. لە شیعری ''من پەرجووم''، ئەو لایەنی بێهودەییە بەڕوونیی دەخاتە کار: وەک ئەم بەشەی نێو شیعری ''من پەرجووم'': ''من خۆراکی ناو پریاسکەی شوانێک بووم، لەو کێوانە نەیدەخوارم، فریشتەکان مژدەیان پێدابوو، سبەینێ جیهان تێردەکەم. لەوێوە کەوتمە ئەم ڕۆژەوە، ئەم ڕۆژە منی خستە ئەم شیعرەوە، ئەم شیعرە هاوارە هاوارە، کە نابینن بە ڕۆژی نیوەڕۆ، بەدیارچاوی خۆمەوە، بەشەوی پڕ لە نوزەی ئەستێران دەکوژرێم..'' شاعیر لە ڕێگەی ئەم فۆرمی داڕشتنەوە کە هەستێک، دۆخێک، دەبێتە ئاکامی هەستێکی تر و دۆخێکی دیکە. بەو شێوەیە توانیوێتی جیهانێکی ناسەقامگیر و نائارامکەرمان پیشان بدات. وەسفکردنەکانی دەمانبەنە نێو کۆمەڵێ دیمەنی شەڕانگێز و گەردوونێکی بچووکی خەیاڵیی داهێناوە کە گەردوونێکی تێکدەرە. واتە پەنا دەباتە بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو چەمکە باو و نەریتییانەی ''من''ی شاعیر سەغڵەت دەکەن و ئەوانی تری پێ قەڵس دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بیرۆەکەکان لەیەک نزیک بکاتەوە.
لە شیعری ''من نیگەران بم یاخود شاد/ پەڕەی گوڵەکان هەر دەوەرێن''، تێبینی دەکەین کە لە ناوەڕاستی شیعرەکەدا فۆرمی داڕشتنەوەشی دەگۆڕێت؛ دەبێتە بلۆکێکی پەخشانئامێز کە لەناواخنی شیعرەکدا تێهەڵکێشکراوە: ''من نیگەران بم یاخود شاد، پەڕەی گوڵەکان ﮪەر دەوەرێن، برینەکانیان ﮪەر دەکەونە درەوشانەوە، سەبارەت بەوە زۆر ئازار دەچێژم، چونکە من ناتوانم هیچ لە حاڵی گوڵەکان بگۆڕم و هیچ کاریگەرییەکم هەبێت...'' ئەم وەرچەرخانە لە فۆرمی داڕشتنەوەی ئەو شیعرە لە ناواخنی ئەو گەمەی بێهودەیی و تەحداکردنەوەیە کە ئەوەی ''خۆم''ی شاعیر چۆنم بوێت هەر بەو شێوەیە دایدەڕێژمەوە.

لە هەموو شیعرەکاندا هەست بە نائارامییەک دەکەین
لە هەموو شیعرەکاندا هەست بە نائارامییەک دەکەین، ئەم لایەنەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هیچ دیکۆرێکی تایبەتی نادۆزینەوە تاکو خۆمانی تێدا جێنیشین بکەین. ئێمە، ئەوان، هەر وەک ''خۆی''ی شاعیر، لە جیهانێکی ڕستە و واتاکانیان هاموشۆمانە، واتاکان پێشوازیمان لێدەکەن و هاوکات هەر بەواتاکانیش وەدەردەنرێین. شوێنی ڕاستەقینە، زەمینەی غەم و نهێنی و گەمەی وشە، لە شارێکە کە ناوی نووسراوە، بەڵام بە شاری ڕاستەقینە ناچێت! هەست دەکەین لەناو دژەیۆتوپیا پێشوازیمان لێ دەکرێت، بەڵام بۆ ئەوەیە لێی تێ بگەین و بزانین کێن ئەوانەی لەوێ دەژیین. لە شیعری ''من ڕیسایکلینم'': ''من لە شارێک دەژیم ناوی سلێمانییە، ئەو شارە شاعیری زۆرزۆری تێدایە، سوور فاریزە، ڕەش فاریزە، سپی فاریزە، شین فاریزە، زەرد فاریزە، شەرابی فاریزە، قاوەیی... بەڵام من لەبەر ئەوەی ڕەنگم نییە، لەوێ شاعیر نیم، لە شارەکەی خۆم!'' ئەم سووربوونە لەسەر شارەکەی خۆم پەنجەیەکی تۆمەتە بۆ ئەوانەی شاعیر بە شاعیر نازانن.
بۆ ئەوەی بێینەوە سەر خوێندنەوەی شیعری ''ئۆرژیناڵ''
لێرەدا یەکسەر بەرەوڕووی ناوەرۆکی ناونیشانەکە دەبینەوە. وشەکە، کە بێگومان وشەیەکی بێگانەیە، بەواتای ''رەسەن'' هەڵبژاردنی وشەیەکی بێگانە مەبەستێکی دوولاییش دەچەسپێنیت: کە خۆمی نامۆ بەئێوە، بەوشەیەکی نامۆش خۆم لێتان جودا دەکەمەوە. من ڕەسەنم، ئێوە، ئەوانیتر (نا) ڕەسەنن، بەو شێوەیە بایەخێک بەو دوو چەمکە هاودژە دەدات و ''من''ی شاعیر هەتا ڕادەیەک دەبێتە نیوەندگیر و ناوەرۆکی بیرۆکەکانی بەو شێوەیە خستۆتەکار.
دەپرسین، ڕەسەنایەتی بەرانبەر بەچی؟ بێگومان بەرانبەر بەساختە. لەم هەڵبەستەدا، شاعیر دوو بەرەی پێکهێناوە: بەرەی ''خۆم'' دژ بە بەرەی ''ئەوان، ئێوە، هەموان'' سەرجەمی شیعرەکە لەسەر ئەو دووئاستە دامەزراوە و بەنێوەندی پلەبەندییەکی زۆر سەیر کە لە ڕووی فۆرمەوە ''خۆمی'' شاعیر کەمدەکەمەوە لەپێناوی دەرخستنی کەموکووڕی ئەوانی تر. پەنجەی تۆمەت بۆ ''خۆم'' ڕادەکێشێت بۆ ئەوەی ئەوانیتر تاوانبار بکات. درز دەخاتە نێو ژیانی ''خۆم'' بۆ ئەوەی کەلێنەکانی ئەوانی تر ببینێت و ئاشکرای بکات. ئەو خۆی دەناسێت کییە، بەڵام ئەوانی تربەو شێوەی خۆکەمکردنەی ''من، خۆم'' خۆیانیان پێ دەناسێنێت. ئەم یاریکردنە بێ ئەوەی ''خۆم'' نەخاتە خوارووی پلەبەندییەکە نەدەهاتە دی. یارییەکی جوانە لە تێڕوانین لەخوارەوە بەرەو سەرەوە، بۆ بینینی ئەوانەی خۆیان لەسەرووی هەرەمەکە جێگیر دەکەن و ئەوی شاعیر ڕەتدەکەنەوە. ئەم ڕەتکردنەوەیە بەم شیعرە و شیعرەکانی تری ناو دیوانەکەدا وەڵامی دراوەتەوە.
سەرەتا، وەک جەغتکردنەوە و پێداگریی و هەتا ڕادەیەک پشتوگوێخستن زنجیرەیەکی دوورو درێژ لە دەستنیشانکردنی پلە و پۆست، وشەکانی ئاڕاستەی: مامۆستاکانی شیعر/ بەڕێوەبەرەکانی شیعر/ دکتۆرەکانی شیعر/ وەزیرەکانی شیعر/ ئەندازیارەکانی شیعر/ کوێخا و ئاغا و دەمڕاستەکانی شیعر/سکرابچییەکانی شیعر/ کەڵەگاکانی شیعر/ شارەزایانی شیعر/ هەڵسەنگێنەرانی شیعر/ سەندیکاکانی شیعر/ پارێزەرانی شیعر/ ...هتد.
کۆتاییەکەی بەم ڕستەیەیە: (ئەوانە) ''پێیان ناخۆشە و هار دەبن من ئەم شیعرانە بەمجۆرە بنووسم، بەڵام من هەر بەمجۆرە ئەم شیعرانەم دەنووسم!'' ئەم سووربوونە بە وشەی ''هەر'' بەڵگەیە لەسەر نیەتی بەردەوامبوونی لە داهاتووی ''من''ی شاعیر.
وێڕای جیاوازی ڕیتمەکانی، ئەم شیعرانە زۆر جێی لێکدانەوەن. وشەکان لێرەن بۆ ئەوەی پاڵپشتی ناپارسەنگی ڕستەکان بکەن کە بەمەبەستەوە داڕێژراون. ئەو پێشەکییەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، وەک زایڵەیە بۆچوونەناو سەرجەم شیعرەکانی داهاتوو. جۆرێکە لە ئاگادارکردنەوە، کە ئەوەی وا دێت، نەک مەرج نییە بەدڵی تۆ بێت، بەڵکوو هەرگیز بە دڵی تۆ نابێت، بەڵام ''من'' هەر بەردەوام دەبم. (لێرەدا مەبەست لە لیستی ئەو زنجیرە پۆستەیە کە دەیخاتەڕوو) ، ''من''، خۆمم، بەو شێوە و بەو جۆرەی دەمەوێت، نەک بەو وێنەییەی تۆ، ئێوە هەتانە لە بارەی من. لێرەدا ئەم منی شاعیرە، بەقورگێکی پڕ تاڵاو هەستی دەردەبڕێت، هاوکات منێکی یاخیە، چونکە هەمان ڕاگە بۆ هاتوچۆکردنی بەکارناهێنێت. دەتوانین بڵێین بەپێچەوانەی شەپۆلەکان مەلەی خۆی و ئەوانیتر دەکات، مەلەکردنێکە، کە هەتا ڕادەیەک دڵنیا نییە لەوەی دەتوانێت بگاتە کەنارکان.

تەقەلایەکەیشە بۆ نیشاندانی ئەودیوی ناسراو و باو. یاخیبوونە
لە ''من ئۆریژیناڵم'' شاعیر دەڵێت: ''من ئیشی جوانکردن ناکەم، پلانی ڕێکخستنی هیچ شوێنێکم نییە، بەنیازی چاکردنی هەر دۆخێک، بۆ مەبەستی خۆشکردنی هیچ کەشێک لێرە نیم...'' لێرەدا دەپرسین، کە شاعیر ئیشی جوانکردن نەبێت، ئەی ئیشی ناشیرین کردنە؟ بێگومان نەخێر! ئەم ڕستەیە و ئەوانی تریش کە وا دێن، وروژاندنە، تەحەدایە، تەقەلایەکەیشە بۆ نیشاندانی ئەودیوی ناسراو و باو. یاخیبوونە دژ بەچەمکی ناسراو و باوە. ئەوەی لەلای تۆ، لەلای ئێوە پەسندکراوە، لەلای منی شاعیر ڕەت دەکرێتەوە. هەموو ڕەتکردنەوەیەک وەرچەرخانە لەخودی ژیانی شاعیر بۆ وەدەستهێنانی چرکەی شعرییەت. گەورەترین کێشەی شیعر لە گرتنی چرکەیەکە لێیەوە بتوانێت ئەو مۆرکی دەنگەی بخاتە سەر لاپەڕەکان.[1]
ئەم بابەتە 208 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 01-11-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
1.من ئۆرژیناڵم
ژیاننامە
1.بەیان سەلمان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.01-11-2022
[زۆرتر...]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-11-2022 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-01-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 208 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
منارەی چۆلی
یەکێکە لە دیارترین سیماکانی شاری هەولێر و لەگەڵ قەڵای دەستە خوشکی بوونەتە پاشکۆی ناوی هەولێر.
منارەکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای باشووری قەڵات و چەند کیلومەترێک لێیەوە دوورە گوزارشت لە دووەم چاخی زێڕینی شار دەکات، دوای فەرمانڕوای ئاشووری کە قەڵاتی هەولێر ببووە مەڵبەندێکی ئایینی لەسەرانسەری ئیمبراتۆریەتی ئاشووری، لە چاخی دەوڵەتی بەکتکینی وبەتایبەتی لە فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین گۆگبەری (1190-1232) زاینی کە مەزندە دەکرێ ئەم منارەیە پاشکۆی مزگەوتێکی گەورە بێت لەو سەردەمە دروستکرا بێت.
بەپێی نەخشەیەکی
منارەی چۆلی
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
(1804 ز-1848 ز) شاعیر و مێژوونووسی کوردە. ناوی خۆی ماە شەرەف خانم بووە و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە هاتە دنیا.
مامۆستا مەولەویی تاوەگۆزی
لە پەسنی ئەودا ئەم هۆنراوەەی گوتووە:
خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جە دەور
ها لە خانەکەی بورجی شەرەف دا
نوورئەفشانیشەن وە هەر تەرەف دا
ژیاننامە
ناوی ماە شەرەف خانم و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی 1220 ک.
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
ئازاد تۆفیق خەیات
ناو: ئازاد تۆفیق محەمەد
نازناو: خەیات
ناوى باوک: تۆفیق محەمەد مستەفا
ناوى دایک: جەمیلە ئەحمەد محەمەد
ڕۆژى لەدایکبوون: 16-09-1965
شوێنى لەدایکبوون: سلێمانى- گەڕەکى گۆیژە
خوێندن و توانا زانستییەکان
قۆناغى سەرەتایى: قوتابخانەى ڕەفیق حیلمى سەرەتایى: 1972- 1978
قۆناغى ناوەندى: ناوەندیى ئەزمڕى کوڕان: 1979- 1982
قۆناغى ئامادەیى: ئامادەیى ئەزمڕى کوڕان: 1982- 1985
پەیمانگاى تەکنۆلۆژى بەغدا: بەشى شارستانى- لقى بیناسازى 1986- 1987
زانکۆى سلێمانى: کۆلێژى یاسا وڕامیارى- بەشى زانستە ڕامیارییەک
ئازاد تۆفیق خەیات
عومەری پوتێ
ناو: عومەر
نازناو: عومەری پوتێ
ناوی باوک: محەمەد ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1926
ڕۆژی کۆچی دوایی: 04-10-1984
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
عومەر محەمەد ئەمین ناسراو بە (عومەری پوتێ) ، یەکێک لە پەروەردەکار و وەرزشوانە دیارەکانی شاری سلێمانییە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی بواری وەرزش لە شارەکەدا، هەروەها سونبولێکی دیار و ماندووی بواری وەرزش بووە.
مامۆستا عومەر ساڵی 1926 لە گەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە سلێمانی تەوا
عومەری پوتێ
شەریفی شمشاڵژەن و قەمەرناز
شەریفی شمشاڵژەن و قەمەرناز
عەلی پێنجوێنی

دایکم لەوەخت و بێوەختا، خۆی دەکرد، بەکانی ژنانا بیرم دێت دوجار مەلۆتکەی فڕێدراوی لەبن کەڵەک و قەراغ بییەکاندا، دۆزیبووە و کفن و دفنی کرد بوون
برتەوبۆڵەی باوکیشم لاولاوە بوەستێ.......
کفری خوات کرد بویت بە مردووشۆر؟
ناوێرم بڵێم ئەرێ بۆخاتری خوا بۆ وازناهێنی لەمردوو هێنانەوە......؟
خێرا قسە و ویرد و ئاﮪ و نزولەی مەشایەخێکم بۆ دەهێنیتەوە و دەمبەستم دەکات.
تۆ مردوو شۆر بوویت کەی قەرار بوو لە هەر بنەبییەکدا کۆرپەیەکی مردووی فڕێدراو، بدۆزیتەوە و بیهێن
شەریفی شمشاڵژەن و قەمەرناز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی زمانی کوردی لە ڕوانگەی واتاسازیی زانینییەوە
ناونیشانی پەرتووک: شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی زمانی کوردی لە ڕوانگەی واتاسازیی زانینییەوە
ناوی نووسەر: دلاوەر شوکری باپیر
شوێنی چاپ: سۆران
دەزگای پەخش: کۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی
شیکردنەوەی تۆڕی واتایی ئامرازە بەندەکانی زمانی کوردی لە ڕوانگەی واتاسازیی زانینییەوە
قەڵای هەولێر 02
ناوی کارە هونەرییەکە: قەڵای هەولێر
ناوی هونەرمەند: محەمەد ئیسماعیل
ساڵی درووستکردن: 2017
قەبارەی تابلۆکە: 70×50 سانتیمەتر
ئەم تابلۆیە بە کەرستەی قاوە لەسەر کانڤاس کێشراوە. [1]
قەڵای هەولێر 02
گۆرانی ئای زۆزان زۆزان بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی، ساڵی 2005
ڤیدیۆ: گۆرانی ئای زۆزان زۆزان بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی.
ساڵی تۆمارکردن: 2005
کەناڵی: کوردسات
شوێن: سلێمانی
[1]
گۆرانی ئای زۆزان زۆزان بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی، ساڵی 2005
گۆرانی با بچینە ناو شلێران بە دەنگی ناسری ڕەزازی، ساڵی 1998
ڤیدیۆ: گۆرانی با بچینە ناو شلێران بە دەنگی ناسری ڕەزازی.
ساڵی تۆمارکردن: 1998
کەناڵی: Med TV
[1]
گۆرانی با بچینە ناو شلێران بە دەنگی ناسری ڕەزازی، ساڵی 1998
گۆرانی چەند بەناز دەڕوا بە دەنگی مەرزییە فەریقی، ساڵی 1998
ڤیدیۆ: گۆرانی چەند بەناز دەڕوا بە دەنگی مەرزییە فەریقی.
ساڵی تۆمارکردن: 1998
کەناڵی: Med TV
[1]
گۆرانی چەند بەناز دەڕوا بە دەنگی مەرزییە فەریقی، ساڵی 1998
گۆرانی کراس ڕەشێ بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی، ساڵی 1998
ڤیدیۆ: گۆرانی کراس ڕەشێ بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی.
مەقام: ساقی گوزەرا شەو
گۆرانی: کراس ڕەشێ
ساڵی تۆمارکردن: 1998
کەناڵی: Med TV
[1]
گۆرانی کراس ڕەشێ بە دەنگی هونەرمەند ناسری ڕەزازی، ساڵی 1998
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
ناونیشانی پەرتووک: کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
ناوی نووسەر: سارای پایز
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کراسی خۆشبەختیم بۆ نابێت
کومێدیای مرۆڤایەتی
ناونیشانی پەرتووک: کۆمێدیای مرۆڤایەتی؛ دوشێس دولانژێ
ناوی نووسەر: ئونورە دو بالزاک
ناوی وەرگێڕ: ھەڵمەت عوسمان و سەنگەر نازم
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ناوەندی ئاوێر
کومێدیای مرۆڤایەتی
بەند و نەی
ناونیشانی پەرتووک: بەند و نەی
ناوی نووسەر: فواد عوسمان (Fuad Osman Kalhuri (Fuad))
جۆری وەشان: دیجیتاڵ. [1]
بەند و نەی
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
فارس ئاغای حسێن ئاغای ئەمین ئاغای غەفووری
ئامار
بابەت 481,584
وێنە 98,728
پەرتووک PDF 17,783
فایلی پەیوەندیدار 83,741
ڤیدیۆ 1,052
میوانی ئامادە 27
ئەمڕۆ 5,916
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 10.047 چرکە!