ناونیشانی بابەت: لەدەستدانی ددانەکان دەبێتە ھۆی نەخۆشی کۆلۆن؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
ددانەکان لەگەڵ ئەوەی لایەنێکی سەرەکی جوان دەرکەوتنی ڕووخسارن ، لەگەڵ ئەمەشدا تەندرووست ڕاگرتن و مانەوەی ددانەکان مەرجی سەرەکیە بۆ تەندرووستبوونی بەشەکانی تری جەستەی مرۆڤ ، بوونی بەکتریا یاخود ھەوکردن لە ددانەکاندا دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی تر لەبەشەکانی تری جەستەدا.
- لە ئەنجامی پاک ڕانەگرتنی دەم و ددانەکان ، دەبێتە ھۆی کلۆربوونی ددانەکان و ھەوکردنیان لە حاڵەتی زۆر خراپدا ، دەرئەنجامەکەی بە لە دەست دانی ددانەکان کۆتای دێت ، لە دەستدانی ددانەکان لەگەڵ ئەوە کاریگەریی خراپ لەسەر ڕوخسار و توانای قسەکردن جێدێلێت و بە تێپەربوونی کات ئێسکی شەویلگەی شوێنی ددانە کێشراوە دەپووکێتەوە ، ھەروەھا لەگەڵ ئەمانەشدا کاریگەریەکی زۆر گەورە درووستدەکات لەسەر کرداری جوین و ھەرسی خۆراکەکان.
- لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە لەدەستدانی ددانەکان دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلۆن و نەخۆشییەکانی تری گەدە، ئەگەر کەسێک زیاتر لە سێ ددان لەدەست بدات ، کاریگەریی تەواو دەخاتە سەر جوینی خواردن و خواردنەکان بە باشی ورد ناکرێن و ناجورێن لە ئەنجامی قوتدانی ئەم خۆراکە نا تەواو جوراوە دەبێتە ھۆی قەبزی و سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلۆن.
- گەدەی مرۆڤ بۆ ھەرسکردنی ئەم خۆراکە ناتەواو جوراوە پێویستە برێکی زۆر ترشی دەربدات بۆ ھەرسکردنی خۆراکەکە ، لە ئەنجامدا ئەم ترشیە زۆرە دەبێتە ھۆی برینی گەدە و لاوازی لەدەستدانی بەرگری.
- بۆیە زۆر گرینگە کاتێک ددانێک لەدەست دەدەیت، ئیھمالی نەکەیت و بە زووترین کات سەردانی پزیشکی ددان بکەیت و ددانە لەدەست چووەکە شوێنیبکرێتەوە بە یەکێک لەم ڕێگایانە:
1- چاندنەوەی ددانە لەدەستچووەکان (زەرعی ددان)
2- درووستکردنی کیف (جسری
ددان)
3- تاقمی ددان. [1]