ناونیشانی بابەت: کێشە و ئازاری شەویلگە چییە و ھۆکار و چەرەسەری چییە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
زۆر کەس دەپرسێ من کاتی نان خواردن یان قسەکردن یان باوێشک دەنگێک و ئازارێکم لە شەویلگەم ھەیە یان ئازارم ھەیە لە دەوروبەری گوێم، یان کاتی نان خواردن کرداری جوین ئەزیەتم دەدات، یان ھەندێکات دەمم بۆ ناکرێتەوە یان قورسە دەم کردنەوەم ھۆکاری ئەمە چییە؟
ئازاری شەویلگە تێکچونی کاری جومگەی شەویلگەیەtemporomandibularjoint
کە ئەم تێکچون و ئازارەش چەند ھۆکارێکی ھەیە:
1- نەخۆشی ھەوکردنی جومگەکان (کرگراگەی جەمگەکە دادەخورێ)
2- ددانە جیرە.
3- نارێکی لە ھاتنی ددانی ئاقڵی.
4- بەرکەوتن و حادیسە بەر سەر.
5- نارێکی ددانەکان ..یان لەداستدانی ددانەکانی دواوە.
6- سترێس و گازگرتن لە نینۆک و قەڵەم و شتی تر.
$چارەسەری ئازاری شەویلگە$
لە زۆربەی کاتدا پزیشک چەند ڕێنمایەک دادەنێت بۆ نەخۆشەکە ودوای ماوەیەک باش دەبێت و بەڵام ئەگەر باش نەبوو پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری ئەمەش بە پێی کەیسەکە دەگۆرێت و دکتۆری پسپۆر بریاری لەسەر دەدات.
$چارەسەرەکان$
1- چارەسەری فیزیای لە ڕێگەی فێرکردنی ڕاھێنانی گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسوولکەکانی شەویلگە و چۆنیەتی مەساج کردنی بۆ ماسوولکەکانی شەویلگە.
2- ھەندێ ئامۆژگاری وەک ، دورکەوتنەوە لە خواردنی شتی ڕەق و خواردنی جیرو دورکەوتنەوە لە بنێشت جوین.
3- دەرمانی ئازارشکێن یان دانانی پارچەی سەھۆڵ یان خاولیەکی گەرم کە نەخۆشەکە ئازاری زۆر بوو ھەروەھا دەرمان بۆ (muscle relaxants) بۆ کشانی ماسوولکەکان ئەگەر پێویست بوو.
4- ئامۆژگاری کردنی نەخۆشەکە بەوەی ددانە جیرەنەکات و نینۆکەکانی نەخوات و گازیان لێنەگرێ و چەناگەی زۆر خوار نەکاتەوە ھەموو ئەمانە ئازارەکەی زیاتر دەکەن
5- درووستکردنی (night guard) بە کیفە ڕوونەکە ناسراوە وابزانم.
-لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوای ئەم ڕێنمایانە ئازار و کێشەی شەویلگە چارەسەر دەبێت، بەڵام ھەندێ حاڵەت ھەیە چارەسەرەکەی تەنیا نەشتەرگەرییە. [1]