ناونیشانی بابەت: ئەگەر منداڵەکەت خوار دە ساڵە پێی مەڵێ هەستە برۆ ددانت بشۆ
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
زۆرێک لەدایکان و باوکان پرسیاری ئەوەیان هەیە منداڵەکانیان هەمووشەوێک ددانیان دەشۆن ، بەڵام سەرەرای ئەوەش ددانەکانیان کلۆر دەبێت، ئەمەش وەک پرسیارێکی بێ وەڵام لە مێشکیان ماوەتەوە داوای وەڵامەکەی دەکەن ، ئێمەش وەڵامەکە بە ئاڕاستە کردنی چەند پرسیارێک دەست پێدەکەین:
1- منداڵەکەت چۆن ددانی دەشوات؟
2- چەند مەعجون دەخاتە سەر فڵچەکەی؟
3- ددان شۆردنەکەی چەند کات دەخایەنێت؟
4- ئایا پەتی ددان بەکاردێنێت؟
5- ئایا دڵنیایت لەوەی هەموو ڕووەکانی ددانی هەموو ددانەکان پاک دەکاتەوە؟
$بەڵام زۆربەی کات وەڵامی هیچ کام لە پرسیارانەیەیان پێ نییە بەداخەوە!$
دایکان و باوکان بەرپرسن لە زانینی وەڵامی ئەم پرسیارانە و بۆیە داواکاریم لێتان ئەوەیە منداڵەکانتان لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ ددان شۆردن و لە سەرەتای تەمەنیاندا خۆتان ددانیان بۆ بشۆن و فێریان بکەن دواتر تا تەمەنی سەروو دە ساڵی چاودێری ددان شۆردنەکانیان بکەن.
$لەوەیە بپرسن شێوازی درووستی ددان شۆردنی منداڵ چۆنە ئایا جیاوازە لەگەڵ ددان شۆردنی گەورەکان؟$
نەخێر جیاوازیەکی ئەوتۆی نیەو هەمان شێوازە و ڕەچاوی پاکردنەوەی هەموو ددانەکان و خرێنەکانیان بکەن بەتایبەتی و هەروەها لەسەرەتای تەمەنیاندا فێری بەکارهێنانی پەتی ددانیان بکەن و ڕایانبهێنن هەموو ڕۆژێک بەکاری بهێنن.
منداڵەکانتان شەوان دوای ددان شۆردن، بەهیچ شێوەیەک نابێ خواردن یاخود شیرینی بخوات پاشان بخەوێ ، ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و ددان شۆردن ئیسفادەی نابێ لەم حاڵەتەدا. [1]