ناونیشانی بابەت: باشترین جۆری فڵچەی ددان شۆردن کامەیە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
باشترین جۆری فڵچە ئەو فڵچەیەیە کە نەرمە واتە ڕیشاڵەکانی نەرمن و زیان بە پوک و ددان ناگەیەنێ.
$ئایا فڵچەی ئەلیکترۆنی باشترە یان فڵچەی ئاسایی؟$
فلچەی ئاسایی ئەگەر بە ڕێکوپێکی و شێوازێکی درووست بەکاربهێنرێت هەمان کاریگەریی فلچەی ئەلیکترۆنی هەیە.
بەڵام بۆ هەندێ حالەت پێشنیارکردنی فلچەی ئەلیکترۆنی باشترە بۆ نموونە:
1-بۆ منداڵی بچوک.
2- بۆ کەسێک کێشەی جومگەی دەستی هەبێ و نەتوانێ هێز بخاتە سەر فلچە.
3- بۆ کەسانی بەتەمەن.
4- بۆ کەسێک ددانەکانی زۆر نارێک بێت.
5- بۆ ئەوکەسانەی تەلی ڕستکردنەوە یاخود کیفی ددانیان لەدەمدایە.
$چەند تێبینیەک$
1- فڵچەکەت چەند باشبێت، گرینگی نییە کە بەشێوەیەکی درووست و بە بەرنامەیەکی ڕێکوپێک ددانت نەشۆیت.
2- فلچەکەت لە ناو قەباغی داخراو هەڵمەگرە ، پێویستە شوێنەکەی کراوەبێت و ئالوگۆری هەوا ڕووبدات.
3- سێ مانگ جارێک فلچەکەت بگۆرە، واتە هەرکاتێک بینیت ڕیشاڵەکانی فلچەکەت پەرش و بڵا و بوونەتەوە پێویستە فڵچەکەت بگۆریت.
4- ڕۆژانە لە سێ جار زیاتر نابێت ددانت بشۆیت ، ماوەی ددان شۆردنەکەت با 2 بۆ 3 خولەک بخایەنێت.
4- هێزێکی زۆر مەخە سەر فڵچەکەت لە کاتی ددان شۆردن.
5- مەرج نییە فڵچەی باش نرخێکی زۆر گرانی هەبێ!
6- بۆ ئەوەی بە دوور بیت لە بۆنی ناخۆشی دەم ، ددانت بەرێک و پێکی بشۆ و پەتی ددان بەکاربێنەوە و لەگەڵ ئەمانەشدا گرینگی بە پاک کردنەوەی زمانت بدەو پاکەرەوەی تایبەت بە زمان هەیە دەتوانیت بەکاری بهێنیت. [1]