ناونیشانی بابەت: سوودەکانی سیواک چییە بۆ دەم و ددان؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
لقێکی داری تایبەتە، بەکاردێت بۆ پاکردنەوەی ددان و پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) ئامۆژگاری موسڵمانانی کردووە بەکاری بێنن.
$تایبەتمەندیەکانی$
1- سیواک خاڵیە لە هەر مادەیەکی کیمیایی و هیچ زیانێکی نییە.بۆ ددان.
2- دەتوانرێ بێ جیاوازی بۆ منداڵ و گەورەش بەکاربێت.
$سوودەکانی$
1- بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێ.
2- ئیلتیهابی پوک ناهێڵێت و پوک بەهێز دەکات.
3- ددان بەهێز دەکات و دژی کلۆری ددانە .
4- ئازار شکێنە.
5- بەرهەم هێنانی لیک زیاد دەکات.
6- دەبێتە هۆی سپی بوو نەوەی ددان.
$تێبینی$
- ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ، ساڵی 1987 سیواکی پەسەند کردووە و جەخت لەسەر سوودەکانی بەکارهێنانی دەکات بۆ پاراستنی ناودەم.
- لەکاتی بەکارهێنانیدا هێزێکی زۆر نابێت بەکاربێت، چونکە زیان بە پوکت دەگەیەنیت.
- سیواک ڕۆژی پێنج جار بەکاردێت ، پێش دەست پێکردنی هەموو نوێژە فەرزەکان.
- سیواک زیاد لە 19 پێکهاتەی گرنگی تێدایە کە ددان بە هێز دەکەن لە کلۆربوون دەیپارێزێت، و لە هیچ مەعجون و بەرهەمێکی تری ددان بە و ڕێژەیە ئەم پؽکهاتەنە نییە.
- گونجاوترین ڕێگا بریتییە لە بەکارهێنانی سیواک و فڵچە و مەعجون وەک تەواوکەری یەکتر و هیچیان ئیهمال نەکرێن. [1]