ناونیشانی بابەت: جگەرە کێشان و زیانەکانی بۆ دەم و ددان و لەش
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
زۆربەی جگەرە کێشەکان وەڵامی ئەم پرسیارە دەزانن کە بەڵێیەو هەر بەردەوامن لەسەری!
$زیانەکانی چین؟$
1- بۆنی ناودەم ناخۆش دەکات.
2- ڕەنگی ددان دەگۆرێت و بەرەو زەرد ترو زەردتری دەبات.
3- دابەزینی پوک و نەخۆشییەکانی پوک زیاتر دەکات.
4- بەرگری لەش دادەبەزینێت ، ئەمەش وادەکات وەڵامدانەوەی خانەکانی لەشت بۆ بەکتریا و ڤایرۆسەکانی ناودەم کەمتر بێت لە کەسێکی ئاسایی.
5- دەبێتە هۆی شێرپەنجەی ناودەم.
$تێبینی$
زۆربەی جگەرە کێشەکان، هەستی ئازاری ددان و پوکیان نیە، لە کاتێکدا ددانیان کلۆرە و ئیلتیهابی پووکیان هەیە بۆچی؟ چونکە خانەکانی وەڵامدانەوەی ئازار و ئیلتیهاب زۆر لاواز دەبن لە چاو کەسێکی ئاسایی.
ئەگەر تۆ وایت ئەوە بزانە بە زووترین کات پێویستت بە چارەسەرە. [1]