ناونیشانی بابەت: ئایا ددان شۆردن لای دکتۆر خراپە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
پرسیارێکی زۆر باو، ئایا کە ددانم لای دکتۆر بشۆم زیان بە ددانم ناگەیەنێ تووشی ھەستیاری نابم؟
$وەڵامێکی زۆر ڕوون$
- وەک چۆن کرداری پرکردنەوە بۆ ددانێکی کلۆر سوودی ھەیە و زیانی نییە بەڵام پرکردنەوەی ددانێک کە کلۆر نەبێت زیانی ھەیە ددان شۆردنیش ھەمان شتە.
بۆ کەسێک کە کلس و plaque (پلاکی مادەیەکی سپیە پر بەکتریایە) ھەبێت لەسەر ددانەکانی، ددان شۆردن سوودی ھەیە و زیانی نییە.
$ھەندێ بیروڕا و ھەڵە تێگەیشتن$
1- من دوای ددان شۆردن تووشی ھەستیاری بووم؟
ھۆکارێ ئەمە ددان شۆردنەکە نییە بەڵکوو تۆ پێش ددان شۆردن کۆمەڵێک کلس لەسەر ددانتە دوای لابردنی ئەم کلسە، ئەو ددانەی ماوەیەکی زۆرە داپۆشراوە بەر ھەوا و خواردن و شتی ساردوو گەرم دەکەوێ کە ئەمەش لەسەرەتادا وادەکات کەمێک ھەست بە ھەستیاری بکەیت دوای چەند ڕۆژێک بەردوام دەبێت و نامێنێ.
2- پووکم خوێنی لێدێ و ئازاری ھەیە دوای ددان شۆردنەکە..بۆ؟
ئەم حاڵەتە لەو نەخۆشانەدا زۆرە کە کلسێکی زۆر لەسەرددانیانە و ماوەیەکی زۆریشە ئیھمالی کردووە
ھۆکاری ئەمە کاتێک کلسەکە لادەبەیت ئەم کلسە چۆتە نێوانی پوک و ددانەکان و زۆر بەی کات پوک تووشی دابەزین بووە و ئاوساوەو ئیلتیھابی کردووە ئەمە ھۆکاری لە خوێن ھاتنیەتی نەک ددان شۆردنەکە، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم نامێنێ.
$کلس بە شۆردنی فڵچەی ئاسایی لاناچێت.$
نەخۆشێک کەپێویستی بە ددان شۆردن بێت و کلسی ھەبێت و ئیھمالی بکات بڵێت جاخۆ ئازارم نییە و موشکیلەم نییە و پێی ڕاھاتوم، دوای ماوەیەک ھەموو پووکی دادەبەزێت و ڕەگی ددانەکانی بە دیار دەکەوێت و ددانەکانی دەست دەکەن بە لەقین، ئەوکات زۆر درەنگ بووە و بە تەنھا ددان شۆردن و لابردنی کلسەکە چارەسەری ناکات. [1]