ناونیشانی بابەت: کیفی پاراستنی ددانی منداڵان چییە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
کیفی پاراستن بریتییە لە کیفێکی ستیل کە بۆ پاراستنی ددانی مندالان دەدەنرێت و پارێزگاری لە ددانەکە دەکات لە کلۆربوون و شکان ، لە تەمەنی دوو ساڵیەوە ئەم کیفە دەتوانرێ و پێویستە بۆ ددانی مندالان دابنرێ بۆ ئەوەی بە دووربن لە کلۆری و ئازاری ددان.
$بۆ کام مندالانە زۆر پێویستە دابنرێت؟$
1- ئەگەر بۆماوەیی دایک و باوکەکە ددانیان لاواز بوو و ھەستیان کرد مندالەکەشیان ددانی زوو کلۆر دەبێت و بۆماوە کاریگەریی لەسەرە ، ئەم کیفە ستیلە ڕێگایەکی پاراستنی زۆر باشە بۆ ددانی مندالەکەتان.
2- ئەگەر منداڵەکەت ھەستدەکەیت ئیھمالە لە ددان شۆردن و جوان ددانی ناشوات واباشە لە تەمەنی دوو ساڵیەوە ئەم کیفە بۆ ددانەکانی دابنێیت.
3- بۆ ئەو مندالانەی دەرمان و قەترە و شرووبی زۆر بەکاردێنن.
4- بۆ ئەو مندالانەی ھەندێ کێشەی تەندرووستیان ھەیە لە ڕووی جەستەیی و دەماری و ناتوانن پاکوخاوێنی ددانیان باش بپارێزن.
$ئایا ئەم کیفە ستیلە ھیچ زیانێکی ھەیە بۆ تەندرووستی منداڵ؟$
لە ڕووی زانستیەوە ھیچ زیانێکی نییە. بۆ مندال و زۆر تەندرووستە، تەنھا بۆ ئەو مندالانە ناکرێ بەکاربھێنرێ کە ھەستیاریان ھەیە بە مادەی ستیل.
- کیفی ستیلی ددانی مندالان دەتوانرێ بۆ ددانی ھەمیشەیی و ددانە شیرییەکانیش بەکاربھێنرێت و بەڵام لە زۆربەی کاتدا بۆ خرێنەی ددانی شیرییەکان بەکاردەھێنرێ و ئەویش لەبەر ئەوەی ئەم ددانانە زیاتر مەترسی کلۆربوونیان ھەیە و ھەروەھا پێویستە بە تەندرووستی بمێنەوە تا سەروو تەمەنی 12 ساڵی تا ددانە ھەمیشەییەکان دێن و شوێنیان دەگرنەوە و نابێ بە ھیچ شێوەیەک ئەم ددانە شیرییانە پێش کاتی خۆیان بکێشرێن.
$تێبینی$
1- دانانی ئەم کیفی پاراستنە وەکوو کیفی ئاسایی نییە کە بۆ ددانی کەسی پێگەیشتوو بەکاردێت، ئەم کیفە لە ڕووی نرخەوە زۆر ھەرزانترە و لە کاتی دانانی بۆ مندال ھیچ ئازار و نارەحەتییەکی نییە و کاتێکی زۆر ناخایەنێ و لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا ددانەکە بە تەندرووستی دەھێلێتەوە و ناھێلێ کلۆر بێت.
2- ئەگەر منداڵێک ئەم کیفە ستیلەی بۆ دابنرێ مانای ئەوە نییە کە پێویست ناکات چیتر ددانی بشوات!
دایکان و باوکان پێویستە بەردەوام مندالەکەتان ڕابێنن لەسەر پاک ڕاگرتنی دەم و ددانەکانیان. [1]