باز لە بواردا ئەگیرێ.
باز لە بازگەیا ئەگیرێ.
باز: باڵندەیەکی کێوی گۆشتخۆرە، لە ناوچە چیاییەکانی کوردستان دەژیی، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کار لە جێگەی کارکردنا ئەنجامئەدرێ، یان هەر شتەو لە شوێنی خۆیدا بەهای هەیە. گەر شوێنی کارەکان یان شتەکان گۆڕانی بەسەرداهات، بەها و مانای ماددیی و مەعنەوی نامێنێت. [1]