باز لە بازگەدا خۆشە.
باز لە بواردا خۆشە.
باز: باڵندەیەکی کێوی گۆشتخۆرە، لە ناوچە چیاییەکانی کوردستان دەژیی، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو ئیش و کارێک لە کات و شوێن و هەلومەرجی تایبەتیی خۆیدا باشە ئەنجامبدرێت، گەر لەو تایبەتمەندیانەی دەرچوو، بەهای نامێنێت، واتە: کارێک لە کاتی نەشیاودا ئەنجامبدرێ، بەهاو کەڵکی نابێت. [1]