باز لەگەڵ باز و کۆتر لەگەڵ کوتریان وتووە.
باز: باڵندەیەکی کێوی گۆشتخۆرە، لە ناوچە چیاییەکانی کوردستان دەژیی. لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا هەر کەسە و سرووشتێکی هەیە، سرووشتە لێکچووەکان بە یەکەوە ئەگونجێن و دەتوانن بە یەکەوە هەڵکەن، واتە: ئەو کەسانە دەتوانن بە یەکەوەبن کە بەرژەوەندی یان سرووشتیان وەک یەکە. [1]