#قوباد تاڵەبانی#، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی هەریەکە لە کافیە سلێمان و محەمەد سلێمان دەکات.
$دەقی پەیامەکە...$
بەڕێزان خاتوو کافیە سڵێمان و کاک محەممەد سڵێمان
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (عەتییە سڵێمان) ی خوشکی بەڕێزتان نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دیاری کوردستانە کە چەندین قوربانییان لەپێناویدا داوە و هەموو کات ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پرسە نیشتمانییەکاندا. بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$