بازەڵەی خوێندوویەتی.
بازەڵە یان زبەڵە: بەچکەی گیاندارێک کە بەخۆیدا هاتبێ و گەورە بووبێت واتە: لەخەم ڕەخسیبێت. (فەرهەنگی خاڵ) بەواتای بەچکەی بەزایش دێت. بە لاوێک ئەوترێ کە تازە هەڵیدابێت و دڵی دڵداری پەیداکردبێت، لە کوردەواردا بەو جۆرە لاوانە دەوترێ: دڵی کردووە. واتە: دەتوانێت خۆشەویستی بکات. [1]