بازی بازی، بەڕیشی بابا بازی.
بازی: یاریی. لە کۆمەڵگەدا هەر کەسە و لە خێزانێکدا بە جۆرێک پەروەردەکراوە کە جیاوازە لەوانیتر، بۆیە خەڵکانێک هەن بۆ دابینکردنی بژێوی یاخود بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی فڕوفێڵ لە بەرانبەرەکەیان دەکەن. پەندەکە بە یەکێکی لەخۆت منداڵتر لە تەمەندا ئەوترێ کە بیەوێت فێڵت لێبکات. [1]