بازی دایە چاڵە قووتەکەوە.
مرۆڤەکان دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک لە تەمەن، بەهۆی نەخۆشی یان پیریی یان کارەساتێک و ڕووداوێکەوە گیان دەبەخشن. ئەو کەسانەی کە دەمرن گەر لە ڕابردوودا ڕەفتار و کردار و گوفتاریان باشبووبێت بەڕێزەوە بە خاک دەسپێرێن، بەڵام پەندەکە مەبەست لە مردن و ناشتنی کەسێکی خراپە بەشێوەکی زۆر سووک و سەلیم.[1]