با شەممە لە مانگ ببڕێ.
بەهێزی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان مرۆڤەکان لەسەربنەمای بنەچە و بنەماڵە یان بەرژەوندی نێوان کەسەکان دادەمەزرێت، پەندەکە پەندێکی گاڵتەئامێزە لەنێوان دوو کەس، واتە: بە تەوسەوە بۆ کەسێک بەکاردێ کە بیەوێت کارێکی بۆ ئەنجامبدەی، تۆش بتەوێت بە گاڵتەوە بۆی نەکەی و کەمێک لە قسەدا بیهێنی و بیبەیت.[1]