دەقى ڕونکردنەوەکەى یەکێتى زانایان:
لەسەر بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا لەسەر بەڕێز د.عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک ڕونی بکەینەوە، کە ئەمە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی کوردستان تی ڤی بووە لەسەر بابەتی ئیسراف و ڕای بەڕێزیان وەرگیراوە، کە ماوەی 16 خولەک قسەی کردووە، کچەکە کە یەکێک بوە لە ستافی تیمی ڕاگەیاندنی کەناڵەکە کە شەش کەس بوونەو بێ مۆڵەت وەرگرتن گوایە وێنە دەگرێت کەچی سناپ و ڤیدیۆیی وەرگرتوە بەبێ ئاگایی بەرێزیان و بڵاوی کردۆتەوە.
ئەنجامدانی بەرنامەو لێدوانی ڕۆژنامەوانی بەتایبەت بۆ کەسایەتیەکی دیاری وەک سەرۆکی زانایان کە ڕۆژانە چەندین کەناڵ و دەزگای میدیایی داوای لێدوانی لێ دەکەن شتێکی ئاساییەو هەر مرۆڤێکیش لە کردارو پەرێزی خۆی بەرپرسیارە نەک لە هەڵسوکەوتی کەسانی بەرانبەر. [1]
ڕاگەیاندنی یەکێتی زانای ئایینی ئیسلامی کوردستان
23ی1ی2023
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=461444&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆی د. عەبدوڵڵا مەلا وەیسی=KTML_Link_External_End=