$یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا، بێدەنگی هەڵبژاردووە$
ڕۆژی #25-01-2023#، دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی پەسەندکرد کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات حکومەتی ئێراقی هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی، کاردانەوەی توندی بەرپرسانی باڵای #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی لێکەوتەوە و لەکاتی دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تا ئێستا #26-01-2023# سێ بەیاننامەیان لە دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی باڵای یەکێتی لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی ئەو حیزبە و تیمی یەکێتی لە حکومەت هیچ بەیاننامەیەکیان لەسەر ئەو بڕیارە بڵاونەکردووەتەوە.
نازانرێت بەشێوەیەکی فەڕمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەردەبڕێت یاخود بەشێوەیەکی فەڕمی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕەتدەکەنەوە. [1]