$دابینکردنى پارە و چەک و کەرەستەى سەربازى لەپێناوى پاراستنى کێڵگەکانى دانا غاز$
#یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# لەپێناو پاراستنى کێڵگەکانى دانا غاز لە هێرشکردن، داواى لە دانا غاز کردووە چەک و پارەیان بۆ دابین بکەن.
لەبەرانبەر پاراستنى کێڵگەى غازى سروشى کۆڕمۆر لە #چەمچەماڵ# لە هێرشى موشەکى و فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان، کۆمپانیاى دانا غاز هاوکارى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان دەکات بۆ دابینکردنى چەک و پێداویستى سەربازى.
بەرپرسانى یەکێتیى خەرجى پارێزگاریکردنى ئەو کێڵەگانەیەی خستۆتە ئەستۆى کۆمپانیاى ناوبراو. تاوەکو ئێستاش کۆمپانیاى ناوبراو دەیان ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو هێزە ئەمنیانە خەرج کردووە کە پارێزگارى لە کێڵگە غازییەکان دەکەن. [1]