بەڕێزان: کەسوکار و خانەوادەی هونەرمەند #غازی غەفوور#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی و ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەند و پێشمەرگە غازی غەفوورمان بیست، دڵگران و خەمبارین بۆ لەدەستدانی ئەم کەڵە هونەرمەند و جوامێرە.
هونەرمەند غازی غەفوور یەکێک بوو لە هونەرمەندە تێکۆشەرەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان، کە سەرباری بەجێگەیاندنی پەیامە هونەرییەکەی، وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان و تێکۆشەر لە شاخەکانی کوردستان بەرەو ڕووی داگیرکەران دەبوویەوەو لە شاخیش درێژەی بە پەیامە هونەرییەکەی دا.
بەداخەوە بەم کۆستە گەورەیە، هونەری کوردی کەڵە هونەرمەندێکی لەدەستداو هەموومان خەمبار بووین، لە قووڵایی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری هونەرمەند و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەین، هیواخوازم ئەمە دواناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$