ڕاگەیەنراوی پێنج حزبی کوردستانی سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ئێراق
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
لە کاتێکدا ئێراق بە دۆخێکی دژوار و ناسەقامگیردا گوزەر دەکات و هەوڵەکان بە ئاڕاستەی لێکتێگەیشتن و دۆزینەوەی چارەسەر دەڕوات لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئێراقی فیدراڵ ، بۆ ڕەخساندنی قۆناغێکی نوێی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پێکەوە ژیانی برایانە ، لەو هەلو مەرجەدا دادگای فیدراڵی ئێراق بڕیاری بڕینی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی داوە ، کە ئەو هەنگاوانە خزمەت بە ئاییندەی برایەتی و بەرەوپێشبردنی هەوڵەکانی ڕێکەوتن ناکات .هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری ماف و شایستەی ڕەوای دەستووری هەیە و پێویستە دادگای فیدراڵی لەسەر مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستانیش ڕۆڵ و بڕیاری هەبێت بەتایبەتی مادەی (140) ی دەستووری کە بە ڕونی پێشێل کراوە ، بۆ دەرخستنی ڕۆڵی دادپەروەرانەو بێلایەنانەی خۆی .
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و تێکدانی کەشی ڕێکەوتن و گفتوگۆیە .بۆیە ناڕەزایی بەرانبەر ئەو بڕیارە دەردەبڕین و داواکارین حزب و لایەنە سیاسییەکان و گەلەکەمان یەکگرتوو بن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوریەکانی هاووڵاتیانی کوردستان.[1]
پێنج حزبی کوردستانی:
-#بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی#
-بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
-حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
-#پارتی سەوزی کوردستان#
-پارتی نەتەوەی کوردستان