ناونیشانی بابەت: بۆچی زۆربەی خەڵک لە دکتۆری ددان دەترسێ؟ چارەسەرەکەی چییە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
ترس لە دکتۆری ددان شتێکی باوە لە ناو خەلک و بەتایبەت لە ناو منداڵاندا، بەشێکی زۆری خەڵک دووچاری لە دەستدانی ددانەکانیان دەبنەوە بە ھۆی ئەم ترسەیانەوە ناتوانن سەردانی دکتۆر بکەن ، لە زۆر بەی حاڵەتەکانی ترسان لە چارەسەریەکانی ددان ، بە ناچاری دەبێ چارەخواز بخرێتە ژێر بێ ھۆشکاری گشتیەوە و پاشان چارەسەریەکانی بۆ بکرێ.
$ھۆکارەکانی ئەم ترسە چین؟$
1- لایەنی دەروونی زۆر جار ئەم کەسە بە منداڵی چارەسەرێکی ددانی بۆ کراوە و ئازاردراوە و ئەم ترسە لە خەیاڵی ماوەتەوە و تا تەمەنی پێگەیشتنیشی بەردەوامە لەگەڵی ، بۆیە پێویستە ھەرگیز باسی ترس و ئازاری ددان نەکرێ لای منداڵاندا!
2- ھۆکارێکی تر ، بلاوکردنەوەی ئازاری بەنج و ترس و دلە ڕاوکێیە لە ناو یەکتریدا ھەرگیز پێویست ناکات لە کەسێکی تر بپرسیت ، چارەسەریەکانی ددان چۆنە ئازاری ھەیە یاخود نا ، چونکە دواجار قسەی ئەم کەسە کار دەکاتە سەر لایەنی دەروونیت، چونکە ئەم حالەتی ترسانە زیاتر پەیوەندی بەلایەنی دەروونیەوە ھەیە بۆیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت.
3- شێوەی ئامێر و دەنگی ئامێرەکانی چارەسەریەکانی ددان ، زۆرکات ھۆکارن بۆ درووستبوونی ئەم ترسە.
$چارەسەرەکانی چین؟$
1- ھەولبدە زۆر ھێمن بیت و دکتۆرەکە بە ھاورێی خۆت ببینە و گفتوگۆی لەگەڵ بکە پێش دەست کردن بە چارەسەریەکە.
2- زۆر کەس ترسی لە دەنگی ئامێرەکان ھەیە و پێی نا ئارام دەبێت ، لەم کاتەدا تۆ دەتوانی ھێدفۆنەکەت ببەیت لەگەڵ خۆت و کاتی چارەسەریەکە بیکە گوێت و گوێ لە قورئان یاخود موزیکێک بگرە.
3- منداڵەکەت لەدوای تەمەنی دووسالییەوە سەردانی دکتۆری ددانی پێبکە ، با ئاشنابێت لەگەڵی بۆ ئەوەی کە پێویستی بە چارەسەر و پشکنین بوو نامۆ نەبێت لای و ترسی لێی نەبێ.
4- زۆر ئارام بە کاتی بەنجکردن ، بەم شێوەیە ماسوولکەکانت خاودەبن و ئازارت نابێ کاتی بەنجکردنەکە ، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر خۆت توند بکەیتەوە و دەستی دکتۆرەکە بگریت و ڕێگری بکەیت ماسوولکەکانت گرژ دەبن و زیاتر ئازارت دەبێت.
$تێبینی$
- پێشتر باسم کردووە و دووبارە دەیڵێمەوە دایکان و باوکان کاتێک بۆ چارەسەری ددانی خۆتان دەچنە لای دکتۆر مندالەکانتان مەبەن لەگەڵ خۆتان تکایە، چونکە لەوەیە تۆ ببینێ کە بێ جولە لەسەر کورسییەک پاڵکەوتووی یان واھەستبکات دکتۆرەکە ئازارت دەدات شتەکان و ئامێر و دەنگی شتەکانی بەلاوە نامۆ بێت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونی منداڵەکە جێ دێڵێت و دواجار کە خۆی پێویستی بە چارەسەر بێت ناوێرێت و ڕێگەنادات چارەسەری بۆ بکرێ و دەترسێ لە دکتۆرەکە.
- ھەرگیز لەبەر چاوی منداڵەکانت باسی ئازار و ترسەکانی چارەسەری ددان مەکە چونکە ئەم قسانەی تۆ دەبنە ھۆکاری ئەوەی منداڵەکەت لە داھاتوودا لە دکتۆر ددن بترسێ. [1]