ناونیشانی بابەت: ئایا دەتوانم لە جیاتی پەتی ددان چیلکەی ددان بەکاربهێنم؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
چیلکەی ددان یەکێکی ترە لەو ئامرازانەی بۆ پاککردنەوەی ددان بەکاردەهێنرێت و تا ئێستاش باوە لە ناو خەڵک و زۆرکەس دوای هەموو نان خواردنێکی بەکاری دەهێنێت ، بەڵام پێویستە ئەمە بزانین چیلکەی ددان هەرگیز ناتوانرێ وەک شوێنگرەوەی پەتی ددان بەکاربهێنرێت و ئەگەر بە بەردەوامی بەکاربهێنرێ کۆمەڵێک زیانی هەیە بۆ ددان.
$زیانەکانی بریتین لە:$
1- ئازار بە پووک دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی خوێنلێهاتنی
پووک.
2- دەبێتە هۆی زیاتر بڵاو بوونەوەو دابەشبوونی بەکتریاکانی ناو دەم.
3- دەبێتە هۆی زیادبوونی بۆشایی نێوان ددانەکان.
$تێبینی$
زۆرکەس ددانی کلۆری هەیە و دەلێ ئەگەر هەموو ڕۆژ بە چیلکەی ددان پاکی نەکەمەوە دەست دەکات بە ئازار لەبەر ئەوەی دانەکەی کون بووە و خواردنی تێدا کۆدەبێتەوە ، لێرەدا چیلکەی ددان چارەسەری کێشەکەت ناکات ددانی کلۆربوو و کون بوو پێویستە بە زووترین کات پربکرێتەوە نەک ئیهمالی بکەیت و چیلکەی ددانی بە بەردەوامی بۆ بەکاربهێنیت. [1]