ناونیشانی بابەت: ئایا درووسترین و باشترین شێوازی ددان شۆردن چییە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
زۆرکەس دەپرسێ من زۆر گرینگی بە ددانم دەدەم و بەردەوام دەیشۆم بەڵام سەرەرای ئەمەش ددانەکانم کلۆر دەبێ ، ئایا هۆکار چییە؟
لە وەڵامدا دەڵێن ژمارەیەکی زۆری خەڵک ، بەشێوازێکی درووست ددانیان ناشۆن و هەموو ڕووەکانی ددانیان پاک ناکەنەوە ، هەروەها گرینگی بە پەتی ددان نادەن بۆ پاکردنەوەی نێوان ددانەکانیان.
$چەند خاڵێکی گرینگ$
1- سەرەتا پێش هەموو شتیێک ئێمە دەبێ بزانین ، شۆردی ددان مانای سپی بوونەوەی ددان نییە ، ئێمە ددانمان دەشۆین بۆ ئەوەی بیان پارێزین و بە دووربین لە کلۆربوون ددان و نەخۆشییەکانی پوک، نەک بۆ سپی بوونە ددان، ڕێگە چارەی تر زۆرە بۆ سپی کردنەوە.
2- پێویستە بەیەکسانی گرینگی بە هەموو ڕووەکانی ددانەکان بدرێت و پاک بکرێنەوە لە کاتی ددان شۆردن ، زۆرکەس هەیە بەس ددانەکانی پێشەوەی دەشوات و گرینگیەکی زۆر بە ددانەکانی دواوەی نادات یاخود بەس ڕووی دەرەوەی ددانی دەشوات و ڕووی ناوەوەی ددانەکانی ئیهمال دەکات کە ئەمانە یەکێکن لەهەڵە باوەکان.
3- هەڵەیەکی تر ئەوەیە ، کە لاکاتی ددان شۆردن زۆر کەس فڵچەکە بەشێوەیەکی ئاسۆی بەکاردێنێت لەسەر ڕووی ددانەکانی، کە ئەمە زیان بە پوکی دەگەیەنێت و بە تێپەربوونی کات پوکی ددانەکانی دادەبەزێت.بۆیە پێویستە فڵچە بە جوڵەیەکی بازنەیی و زۆر بە هێمنی بەکاربهێنین لە کاتی ددان شۆردن.
4- ڕۆژانە لە سێ جار زیاتر ددانت مەشۆ ، وە ماوەی هەر ددان شۆردنێکت با لە دوو خولەک کەمتر نەبێت.
5- فڵچەی ددان شۆردنەکەت پێویستە و زەروورە نەرم بێت، وە دوای ددان شۆردن لەناو قەباغی داخراو نابێ هەڵبگیرێت ، پێویستە سەری کراوەبێت و ئاڵوگۆڕی هەوا ڕووبدات.
6- پەتی ددان لەبیر مەکە چونکە فڵچە ناتوانێ نێوانی ددانەکانت پاک بکاتەوە.
7- بۆ ئەوەی بە دووربیت لە کلۆری ددانەکانت ، لەگەڵ شۆردنی ددانەکات بە ڕێکوپێکی پێویستە خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازیەکان کەم بکەیتەوە. [1]