ناونیشانی بابەت: ڕێنمایەکانی دوای ددان کێشان چین؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
دوای ئەوەی دکتۆر ددانەکەی بۆت هەڵکێشا ، لۆکەیەکت بۆ دادەنێ لە شوێنی برینەکە و پێت دەڵێ گازی لێبگرە ، ئیشی دکتۆرەکە لێرەدا تەواو دەبێ، دوای ئەوە تۆ پێویستە چی بکەیت؟
$چەند خاڵێکی گرینگ کە پێویستە تۆ ئەنجامی بدەیت:$
1- لۆکە کە لامەبە تا 45 خولەک ، دواتر لایبە و فرێی بدە و لۆکەی تر دامەنێوە.
2- شتی سارد و شلەمەنیەکان بخۆ و دوورکەوە لە خواردنی گەرم و ڕەق.
3- ڕوومەت و دەم و چاوت گەرم دامەپۆشە.
4- بە لای ددانە کێشراوەکەت نان مەخۆ تا نزیک یەک هەفتە.
5- ددانت مەشۆ تا 24 کاتژمێر بەسەر ددان کێشانەکەتدا تێ دەپەرێ.
6- غەرغەرەی ئاو یاخود ئاو و خوێ مەکە ڕاستەوخۆ دوای ددان کێشان، دوای ئەوەی یەک ڕۆژ تێپەر بوو بەسەر ددان کێشانەکەتدا دەتوانیت غەرغەرە بکەیت.
7- ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن پێویستە لێی دووربکەونەوە تا نزیکەی یەک هەفتە تێپەردەبێ بەسەر ددان کێشانەکەتدا.
$تێبینی$
1- ئەو گیراوەی ئاوو خوێ یەی کە بۆ غەرغەرەی ناو دەم بەکاردێت پێویستە پێک بێت لە یەک کەوچکی بچوک خوێ لە ناو یەک کوپ ئاوی شیلەوتێن بکرێ، ئاگاداربە نابێ برێکی زۆر خوێ بەکابێنیت!
2- ئاگاداربە دوای لابردنی ئەو لۆکەیەی کە دکتۆر بۆی داناویت نابێ لۆکەی تر دابنێیتەوە، بە هیچ شێوەیەک وە نابێ غەرغەرە ئاو یش بکەیت ، وە نابێت هیچ خواردنەوەیەک بە قەسەب بخۆیتەوە و لە خواردن و خواردنەوەی گەرم دووربکەوە. [1]