ناونیشانی بابەت: بۆچی منداڵ بەردەوام ددان ئەشواو ددانەکانیشی کلۆر ئەبێت؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
منداڵەکەم بەردەوام ددانی دەشوات ، ئەی بۆ چی ددانەکانی ھەموو کلۆر بووە؟
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە سەرەتا ، ئەگەر بیر لە ڕابردوو بکەنەوە ، بێگومان ئەوکات منداڵ زۆر کەمتر ددانیان دەشۆرد بەڵام ددانیان کلۆر نەدەبوو بەو شێوەیەی ئێستا بۆچی؟
1- ئەگەر سەرنجی ددانی منداڵەکانتان بدەن بەشێوەیەکی گشتی ھەموو ددانەکانی پێکەوە کلۆر دەبێت و دانەیەک و دوان نییە بە تەنھا ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ لاوازی پێکھاتەی ددانەکانیان و نارێکی و کەمی لە پێکهاتەی خۆراکیاندا.
2_ پێش ھەموو شت دەبێ دایک و باوکان خۆیان ببنە چاودێر لە کاتی ددان شۆردنی منداڵەکانیان بەتایبەت کە تەمەنی بچوک بوو ، چونکە زۆر لە منداڵان ناتوانن بە شێوەیەکی درووست و تەواو ددانیان بشۆن و تەواو پاکیان بکەنەوە.
$چەند خاڵێکی گرینگ:$
1- منداڵی جاران خۆراکی جیاوازتر بووە لە ئێستا و کەمتر ئەو خۆراکانەیان خواردووە کە شەکری دەستکردیان تێدایە ، کە ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ ددان کلۆر بوون بە بەبەراورد بە منداڵی ئێستا دەکرێ بڵێن بە پلەی یەک خۆراک هۆکارە.
2- زۆربەی منداڵان کەم خۆری دائیم خۆرن، واتە لەنێوان ژەمە سەرەکیەکاندا ، خواردنی جبس و وشوکلاتە و خواردنەوە گازیەکان بۆتا دیارەدەیەکی باو لەنێو منداڵاندا، کە ئەمانە پرن لە شەکری دەستکرد و دایکان و باوکان بەرپرسی یەکەمن بۆ منداڵ و پێویستە ڕێگریان لێبکەن.
3- پێویستە خۆراکی منداڵ دەوڵەمەند بێت بە ماددە خۆراکیەکان وەک کالسیۆم و ڤایتامینەکان، چونکە منداڵ لە تەمەنی گەشەی ھە موو بەشێکی جەستەیدایە ، و نەقسی ئەم مادانە وادەکات ددانەکان بە لاوازی درووست ببن و زووتر کلۆر ببن.
4- هۆکارێکی تر دایکانن ، کە پێویستە کاتی دووگیان گرینگیەکی زۆر بە خواردنیان بدەن و نابێت نەقسی ماددە خۆراکیەکانیان هەبێت ، چونکە کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەرکۆرپەکانیان.
5- دوای هاتنی ددانی منداڵ، پێویست ناکات مەمکە شیر بخوات و مەمکە شیری لێ دووربخەوە و دەکرێ بە کوپ شیری پێبدەیت، چونکە مەمکە شیر یەکێکە لە هۆکارەکانی کلۆربوونی ددانی منداڵەکەت.
6- دوای ئەوەی خاڵەکانی سەرەوەتان ئەنجامدا، ئینجا دەست بکە بە فێرکردنی منداڵەکەت بۆ ددان شۆردنێکی درووست و ھەڵبژاردنی مەعجون ی باش و بەکارھێنانی پەتی ددان ھەموو ڕۆژێک.
7- تا تەمەنی سەرو پێنج ساڵ خۆت لەگەڵ منداڵەکەت بچۆ بۆ ددان شۆردن و لە نزیکەوە چاودێری ددان شۆردنی بکە و هانی بدە بۆ بەردەوام بوونی.
8- هەندێ ڕێگای پاراستن هەیە کە لای دکتۆری ددان بۆ منداڵ ئەنجامبدەدرێ وەکوو (fissure sealant ، flourid application) دایکان و باوکان پێویستە گرنگی بەم ڕێگای پاراستنانە بدەن بۆ منداڵەکانیان.
$تێبینی$
- هۆکارێکی تری زوو کلۆربوونی ددانی منداڵ بۆ ماوەییە، بەڵام ناکرێ دەستبەرداری هەموو ڕێگاکانی پاراستن بیت و هۆکاری بۆماوەیەکە قبوڵ بکەی و ددانی منداڵەکەت ئیهمال بکەیت.
- بەرێک و پێکی و بەردەوامی سەردانی دکتۆری پێبکە بۆ پشکنین ، چونکە کلۆربوونی ددانێک مەترسی و چانسی کلۆربوونی ددانەکانی تر و تەنیشتی زیاتر دەکات. [1]