ناونیشانی بابەت: چەند ڕوونکردنەوەیەک لەسەر سپیکردنەوەی ددان
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
1- ئایا لەیزەری سپیکردنەوەی ددان زیانی هەیە؟
2- ئایا مەعجونی تایبەت بە سپیکردنەوەی ددان خراپە؟
3- ئایا تێکەڵەی لیمۆ و سۆدە خراپە بۆ ددان سپی کردنەوە؟
- لەیزەری سپیکردنەوەی ددان بە شێوەیەکی گشتی سەلامەتە و ئەنجامێکی قبوڵکراوی هەیە ، تەنیا دەبێتە هۆی هەندێ نارەحەتی کاتی وەک هەستیاری ددان و ئازاری پوک ئەمەش تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی کەم بەردەوام دەبێت.
$ئەوکەسانە کێن ناتوانرێ لەیزەریان بۆ بەکاربێنین؟$
1- کەسانی خوار تەمەنی 16 ساڵ.
2- ئافرەتی دووگیان و شیردەر.
3- کەسێک چا و قاوە و جگەرەی زۆر بخوات.
4- کەسێک نەخۆشی پوکی هەبێت.
5- کەسانی زۆر بەتەمەن
$ساڵی چەند جار دەتوانین لەیزەری سپیکردنەوە بە کاربهێنین؟$
بە شێوەیەکی گشتی تا شەش مانگ بۆ سالێک دوای لەیزەر ددان بە سپی دەمێنێتەوە.ئەمەش بەندە لەسەر پێکهاتەی ددانی کەسەکە و خواردنی ڕۆژانەی.
شەش مانگ جارێک یاخود ساڵی جارێک ئاساییە لەیزەری سپیکردنەوە بەکاربهێنیت.
$ئایا مەعجوونی سپیکردنەوەی ددان خراپە؟$
- بەشێوەیەکی گشتی بەکارهێنانی سەلامەتە و پێویستە لەلایەن پزیشکی ددانەوە بۆت بنووسرێت و بەشێوەیەکی هەرەمەکی و بێ پرس بەکاری نەهێنیت.
- زۆر کات دەبێتە هۆی هەستیاری ددان ، لەم حاڵەتەدا پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت و بەردەوام نەبیت لە بەکارهێنانی.
- مەعجونی سپی کردنەوە نابێ زیاتر لە مانگێک بە بەردەوامی بەکاری بهێنیت.
$تێکەڵەی سۆدە و لیمۆ سەلامەتە بۆ بەکارهێنان؟$
تؽکەڵەی لیمۆ و سۆدە کە ئێستا زۆر باوە لەناو خەڵکدا ، هەموو لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن پێویستە لێی دووربکەوینەوە و بەکارنەهێنرێت، چونکە زیانێکی زۆر بە ددانەکان دەگەیەنێت و مینای ددان لاواز دەکات و دەبێتە هۆی هەستاری ددان. [1]