ناونیشانی بابەت: ئایا مەمکە مژە خراپە بۆ ددانی منداڵ؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
مەمکە مژە شتێکی ئارامکەر و کەڵک بە خشە بۆ مندال بەو مەرجەی لە مانگە کانی سەراتای تەمەنیدا بە کاربێت و بۆ ماوەیەکی درێژ نەبێت.
- دایکان و باوکان پؽویستە ئاگاداری ئەوەبن مەمکە مژەی پزیشکی گونجاو هەیە ، و پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکدا بەکاری بهێنن بۆ منداڵەکانیان.
- لە تەمەنی 3 ساڵیەوە ، پێویستە منداڵەکەت دوور بخەیتەوە لە بەکارهێنانی مەمکە مژە ، ئەگەر دوای ئەم تەمەنە بەکاری بهێنێت زیانێکی گەورە بە ددانەکانی دەگەیەنێت.
$زیانەکانی مەمکە مژە:$
1- بەد خۆراکی.
2- کێشەی قسەکردن و دواکەوتنی فێربوونی قسەکردن.
3- خوار هاتنی ددانەکانی.
4- دەبێتە هۆ گواستنەوەی بە کتریا.
5- هەوکردنی گوێ.
6- زوو کلۆربوونی ددانەکانی.
7- برینی ناودەم.
$چەند تێبینییەک:$
1- مەمکە مژە قیاسی جیاوازی هەیە بە پێی تەمەنی منداڵ پێویستە گونجاوترین قیاس بۆ مندالەکەت بەکاربهێنیت.
2- پاکوخاوێنی مەمکە مژەی منداڵەکەت بپارێزە.
3- مەمکە مژەی منداڵێک بۆ منداڵیکی تر هەرگیز نابێ بەکاربێت.
$رێگاکان وازهێنان لە مەمکە مژە:$
1- دایک و باوکان پێویستە گەورەترین هاندەر بن.
2- کاتەکەی وردەوردە لێ کەم بکەوە بۆ نموونە بەس کاتی خەو پێی بدە.
3- بڕینی سەری مەمکە مژەکە وادەکات منداڵەکە کەمتر هۆگری ببێت.
4- قیاسەکەی لێبگۆرە .
5- ئەگەر بەم ڕێگایانە سوودی نەبوو، دەتوانی بیبەری تیژ بەکار بهێنیت و بیدەیت لەسەری مەمکە مژەکەی.
6- ئەگەر هەموو ئەمانەش سوودی نەبوو سەردانی دکتۆری ددانی منداڵان بکەن، ڕێگاو کەرەستەی تایبەت ی واز هێنان لە مەمکە مژە هەیە.
$پەنجە مژینیش بە هەمان شێوەی مەمکە مژە کاریگەریی خراپی لەسەر هاتنی ددانی منداڵ هەیە و پێویستە ، ڕێگری لێبکرێت.$
$چ کاتێک دایک و باوکان دەتوانن مەمکەمژە بدەن بە منداڵ و چ کاتێک پێیان نەدەن؟$
1- دایک و باوکان دەتوانن مەمکەمژە نەدەمنداڵەکانیان ئەگەر داواشیان کرد، لەکاتى ئەوەى منداڵەکە کێشی کەمە و بەپێى پێویست کێشی زیاد ناکات. ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت منداڵەکە کە بەپێ پێویست شیر ناخوات، بەتایبەتی ئەگەر شیری دایکی بخوات.
2- جگە لەوەیش ئەگەر هاتوو منداڵ چەند جارێک لەسەر یەک تووشی هەوکردنی گوێچکەکانى بوو ئەوا نابێت مەمکەمژەی بۆ بەکاربهێنرێت و پێی بدرێت.
3- لەبەرانبەردا دایک و باوکان دەتوانن مەمکەمژە، بدەن ئەو منداڵانەیان کە لە کاتى خۆیان زووتر لە دایک دەبن، چونکە ئەم منداڵانە خۆیان کێشیان بە شێوەیەکی گشتی کەمە، پێدانی مەمکەمژە بەسوودە چونکە ترسی مردنی کوتوپڕ لەو جۆرە منداڵانە کەم دەکاتەوە. [1]