ناومیشانی بابەت: هۆکاری شکانی ددان چییە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
کام ددانە زۆر ڕووبەروی شکان دەبێتەوە؟
هەموویان بەگشتی وددانەکانی پێشەوە بەتایبەت کاتی کەوتنی منداڵ و گازگرتن لە شتی ڕەق.هەروەها خرێنەکانی خوارەوە چونکە زەختێکی زۆریان لەسەرە ، ددانی پڕکراوەش ئەگەری شکانی زۆرە.
$هۆکارەکانی$
1- گازگرتنی لە شتی ڕەق.
2- ڕووداوی کەوتن یان ڕووداوی هاتووچۆ.
3- دانە جیرە لە کاتی خەودا.
4- کلۆری ددان یاخود لاوازبوونی ددان بەهۆی خواردنی شتی زۆر ترش.
$چارەسەرەکەی$
1- ئەگەر پارچە شکاوەکەت دۆزیەوە هەڵیبگرەوەو بیکە پەرداخێک کە مغەزی تێدابێت یان ئاو یان شیر، دواتر بەزوترین کات سەردانی دکتۆر بکە ، ئەو پارچە شکاوەکەت بۆ دەلکێنؽتەوە بە ددانە شکاوەکە.
2- یاخود بە پرکردنەوە پەرچە شکاوەکەت بۆ درووست دەکرێتەوە.
3- هەروەها کیف و هۆلیود سمایلیش یەکێکن لە چارەسەرەکان.
$تێبینی$
1- پارچەی شکاوی ددانەکەت بپارێزە تا دەگەیتە لای دکتۆر.
2- زمانت و ڕومەتت بپارێزە لە بەرکەوتن بە ددانە شکاوەکە.
3- ئەگەر بەرکەوتنەکە بە شێوەیەک بوو ددانەکە هاتە دەرەوە، کە ئەمە لە منداڵاندا ڕوودەدات زیاتر ، ددانەکە هەڵبگرەوە و بیپارێزە لە وشکبوونەوەو و بەزووترین کات سەردانی دکتۆر بکە. [1]