ناونیشانی بابەت: شێرپەنجەی لێو چییە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
وەکو کۆمەڵەی شێرپەنجەی سەرو مل لە قەڵەم دەدرێت، وەکوو هەر شێرپەنجەیەکی تر بریتییە لە نائاسایی گەشەو دابەشبوونی خانەکان.
$نیشانەکانی$
1- برینێکە لەسەر لێو یان ناودەم دێت ڕەنگی سوور یان سپیەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە.
2- بینینی خوێن .
3- ئازاری لێو و ناودەم.
4- سڕبوونی لێو.
5- ئاوسانی شەویلگە.
6- هەروەها لەوەنەیە هیچ نیشانەیەکیشی نەبێ.
$هۆکارەکانی$
1- جگەرە و مادە نیکۆتینیەکانی تر.
2- ماددە کحولییەکان.
3- بەرکەوتنی بەردەوام بە تیشکۆی خۆر.
4- جینات، هۆکاری بۆ ماوەییی.
5- ئەوکەسانەی پێستیان ڕەنگی کاڵە، مەترسیان زیاترە.
6- هەروەها کەسانی بەتەمەن مەترسیان زیاترە.
$چارەسەرەکەی$
1- چارەسەر بە تیشک.
2- بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی.
3- نەشتەرگەری.
$تێبینی$
1- هەموو برینێکی ناو دەم نیشانەی شێرپەنجە نییە.
2- بۆ خۆپاراستن بەرکەوتن بە تیشکی خۆر کەم بکەرەوە و لە بەکارهێنانی جگەرەو ماددە کهولیەکان دوور بکەوە.
3- ئەگەر برینێکت لە ناو دەمت یان سەر لێوت هەبوو ، بۆ زیاتر لە 20 ڕۆژ مایەوە بەزووتری کات سەردانی دکتۆر بکە.
4- ئەگەر ئەم جۆرە شێرپەنجەیە ئیهمال بکرێ، ژیانی کەسەکە دەکەوێتە مەترسیەوەو دەبێتە هۆی مردن. [1]