ناونیشانی بابەت: ددانی ئاقڵی
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
ددانی ئاقڵی سێیەم ددانی خرێنەی مرۆڤە و لە تەمەنی 17 بۆ 23 ساڵیدا دەردەکەوێت.
$نیشانەکانی هاتنە دەری چین؟$
1- ئاوسان و سووربوونەوەی پووک.
2- ئازاری گوێ.
3- ناتوانی دەمت زۆر بە باشی بکەیتەوە.
4- بۆنی ناخۆشی ناودەم.
5- ئازار لەکاتی نان خواردن و جویندا.
$کەی پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێ و هەڵبکێشرێ؟$
1- ئەگەر هاتوو بە گۆشەیەکی ڕاست نەهاتبوو (لە ئەشیعە دەردەکەوی) .
2- یان ئەگەر شەویلگەی کەسەکە بچوک بوو و بۆشایی پێویست نەبوو.
$چەند سەرنجێک$
1- ئاساییر ئەگەر کەسێک ددانی ئاقڵی هەر نەبێت یان زیاتر لە چوار دانەی هەبێت .
2- ئازاری هاتنە دەری لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تردەگۆرێ بەندە لەسەر قەبارە ی شەویلگەی کەسەکە و گۆشەی هاتنە دەری ددانەکە.
$بۆچی ئەم ددانە ناوی نراوە ددانی ئاقڵی؟$
چونکە کاتی هاتنەدەری هاوکاتە لەگەڵ تەمەنی پێگەیشتن و کامڵ بوون. [1]