ناونیشانی پەرتووک: ئەو کچەی لەدەست داعش هەڵات؛ فەریدە خەلەف
ناوی نووسەر: ئەندریاسی هۆفمان
ناوی وەرگێڕ: #زانا خێڵانی#
$باسی پەرتووک$
(ئەندیاسی هۆفمان) ی ئەڵمانی نووسەری ئەم پەرتووکەیە و نووسەر و ڕۆژنامەنووسە بەتایبەت لە بواری لێکۆڵینەوە لە ژیانی ژنان لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، ئەو دەڵێت من زۆر کاری ڕۆژنامەگەریم لە دەرەوەی وڵاتەکەم ئەڵمانیا بە ئەنجام گەیاندووە بەڵام کاتێک لە نزیکەوە چیرۆکی ئەم کچەم بیست زانیم شایستەی ڕۆمانێکە کە پێویستە دونیا لێی بەئاگابێت، ئەستەمە مرۆڤ ئامانجێکی گەورەی هەبێت و بەدی نەیەت بەتایبەتیی ئامانجی ئازادی، لەناوەرۆکدا: لێدانی قامچی بەهێزی دەکردم، دەستدرێژی و زیندانی پتەو کارکردن و ئەشکەنجە و سووکایەتی ئایینی و بەکۆیلەکردن و مامەڵە و فرۆشتن هەرگیز بیرۆکەی ئازادی و هەڵهاتن لەتاریکی بۆ ساتێکیش خەونی ئازادی لە دڵ و دەروونیدا دەرنەدەچوو گەرچی بەر بەستەکان سەخت و پۆڵاین بوون بەڵام دواجار بەژیری و ئازایەتی هەڵات. [1]