$پارتى: یەکێتیى دەیەوێ بۆشایى یاسایى لە هەرێم درووست بکات$
#پارتى دیموکراتی کوردستان#، پێی وایە #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# بەهۆى کارتى کۆمسیۆن دەیەوێ فەراغى یاسایى لە هەرێم درووست بکات و سازش بە پارتى بکات.
هەرچەندە وابڕیار بوو پارتى دیموکراتى کوردستان لە ڕێگەى پەڕڵەمانى کوردستانەوە بە هاوبەشى لەگەڵ یەکێتیى گۆڕانکارى لە پۆستە وزارییەکانى پشکى یەکێتیى بکات و پاشان ئامادەکارى بکرێت بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى هەردوولا، بەڵام لە ئێستادا #26-01-2023# پارتى لەسەر بەڵینەکانى پاشگەزبۆتەوە و پێیوایە یەکێتیى فێڵیان لێدەکات.
پارتى دیموکراتى کوردستان مەرجى ئەوەیە بەر لە هەموو شتێک دەبێ یەکێتیى ڕازی بێت کۆمسیۆن کارابکرێتەوە و پاشان گفتووگۆ لەسەر پرسەکانى دیکەى نێوانیان بکرێت.
پارتى پێی وایە یەکێتیى دەیەوێ کارتى کاراکردنەوەى کۆمسیۆن لە دژى پارتى بەکاربهێنێت و بۆشایى یاسایى بۆ مانگى 12ى ئەمساڵ 2023 لە هەرێمى کوردستان درووست بکات. [1]