دەقی پەیامەکەی ئومێد خۆشناو:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ی کاکەییەکان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کاکەیی دەکەین.
لەم یادەدا جارێکی تر جەخت لە پێکەوە ژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکان دەکەینەوە، کە #هەولێر#ی پایتەختی هەرێمی کوردستان هەمیشە مەڵبەندی پاڵپشتی تەبایی و پێکەوە ژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبییەکانی عێراق و کوردستان بووە.
هیوادارین خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی کوردستان جەژن و بۆنە ئاینییەکانیان بەخۆشی و کامەرانی بکەنەوە.
دووبارە جەژنی سێ شەوەی یاران، لە خوشک و برایانی کاکەیی پیرۆز بێت و هەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.1.7[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!