بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری کوێخا ئیبراهیمی دیلمان.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی خەج) هاوسەری کەسایەتی دیار و تێکۆشەری کۆچکردوو (کوێخا ئیبراهیمی دیلمان) و دایکی شەهیدی فەرماندە (سەڵاح دیلمانی و شەهید مەجید دیلمانی) م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەر و قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$